تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیرلێکردن
پیسکردن
چەپەڵکردن
پیشاندن
چتێک لەژێر ئاووری یا لەناو هەڵمی خۆیدا پیشاندن و پوختەکردن
پینگاندن
پینکبردنەوە، پینگخوواردنەوە، پیشخوواردنەوە لە ڕقان
پینەکردن
کەژنەکردن. پینە لە شووێنی دڕاوی جل و بەرگاندان. (هەورا) پینەکەردەی. بریتییە لە بەسەر گرتنەوەی ووتارێک بەلادانی بە جۆرێکی تر؛ ئازاد لە قسەی کوردۆی دڵگیربوو، بەڵام چابوو ئەویش زوو پینەیکرد
پێ فێرکردن
لێڕاهێنان
پێ هەڵچوواندن
پێ هەڵکردن
بەستنی تەنگەو یا تەنگەی باربەستن
پێخوواردن
بڕوانە: پێخووارن
پێخۆشکردن
دۆست یا نەیاران بەخۆ خۆشکردن. دڵخۆشکردن
پێداکردن
وێخستن، پێداهەڵاوەسین
پێزاناندن
ئاگاکردن، ئاگاکردن، سوپاسگوزارکردن، ئەمەگدارکردن
پێشخوواردن
لەپێش پادشاو میراندا چێشت تامکردن
پێنوواندن
بەسەرهێنانی کارەساتێک بەسەر یەکێکیدا لە تۆڵەی کردەوەیەکی خراپ؛ نەریمان سووێندی درۆ پێی نوواند
پێنەکردن
پێهەڵگەڕاندن
بەدارو دیوارو جێگای بەرزدا بردنە سەر، پێهەڵچوواندن
پێوەرکردن
پێوەکردن، پێداپاشین، بڵاوکردن، چرڤاندن. خووێ بە چێشتی وەرکردن. وێڵ و بەڕەڵاکردن