تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵپخاندن(باک)
کوڵاندن. بپڵخینە
پڵچاندن(ئەردە)
پۆرساندن(باک)
پۆسکەندن(فە)
پێست لێکردنەوەی لەشی گیانلەبەران بە گوروون بە بێ هەڵدڕین
پیابردن
چتێک لەناو چتێک ڕاکردن، چتێک بەناو چتێکیدا بردن، چەقاندن
پیادەکردن
پیازپاکردن
مەبەس لە ڕووپامایی کردنە بۆ یەکێکی
پیانووساندن
پێدانووساندن، لکاندنی چتێک بە چتێکی تردا
پیاهەڵتەقاندن
پێداهەڵپەڕاندن
پیاهەڵخووێندن
پیاهەڵخۆندن
پێداهەڵخووێندن
پیاهەڵپەساردن
پێداهەڵپەساردن، هەڵپەساردنی چتێک بە چتێکی تردا
پیاهەڵگەڕاندن
پێداهەڵگەڕاندن
پیاچزاندن
چزاندنی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ یا چزاندنی چتێکی داغ بە لەشدا
پیاچەقاندن
چەقینی چتێک لە چتێکیدا
پیاڕاگەیاندن
پێڕاگەیاندن. دابەشکردن و گەیاندنی چتێک بە چتێکی تر بە کەم و کووڕیەوە؛ ئەو چێشت و نانە بە میوانەکان ڕاگەیەنە، لە کاتێکا نانەکە کەم و میوانەکان زۆر بن. فریا خستنی بە شووێنێک یا بە کەسێکی بە چالاکی ئەو ئاوە بە ئاگرەکە ڕاگەیەنه و زوو بیکووژێنه وە، ئەم تۆشەیە بە کاروانەکە ڕاگەیەنە
پیاکردن
چتێک لە چتێکی دی هەڵکێشان، چتێک لە چتێکی تر نان
پیراندن
پڕمەکردنی ئەسپ و ماین