تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پووچەکردن
پچڕاندن
پچکاندن(باک)
کەمکردنەوە، کەمکەمەکردن، پساندن
پچکڕاندن
پچەڕاندن، پچکڕاندن، (باک) بشکووڕاندن
پچەڕاندن
پچکڕاندن، پساندن، پرچاندن، چڕیاندن، (باک) پشکووراندن
پڕشاندن(هەو)
پڕماندن
پڕمەکردنی ووڵاخ لەکاتی لەوەڕیدا، باوو بژ بە لووتدا دەرپەڕاندن
پڕواندن
لێکخشاندن و ووڵینی کاڵاو چتی تەنراو بۆ لێکردنەوەی چتێک، کە پێیەوە نووسابێ. ووردکردن. تێکۆشین، تریت(تڵیت) کردن. وەراندنی گوڵی شینایی و دانەوێڵە
پڕووکاندن
پچەڕاندن، هەڵپرووزاندن
پڕکردن
تژی کردن، داگرتن، تەپانن، تژەکرن. پترکردن
پڕەوکردن
پڕکردن، دڵپڕکردن، هاندان، فیتدان
پژاندن
چڕژاندن، پژانن، پڕژاندن، ڕژاندن. (باک) کوڵاندن، پوختکردن. لەناوبردنی کچێنی کچان
پژلاندن(باک)
پارچەکردن، لەتوکوتکردن. تۆقین، هەڵتۆقین
پژماندن(ڕۆژ)
پشماندن، وەپشمین خستن
پڵتەقاندن
پڵخاندن