تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



درێسیک
(زا.): درێشە
درێشووشک
(باک.): درێشووکە، چزووی مار و دوو پشک و ئیتر
درێشووکە
(باک.): درێشووشک، چز، چزووی مار و دووپشک و ئیتر
درێشە
(هەورا.): درەوشە
درێغ کردن
کۆتایی کردن لە کارێکیدا
درێغا
دریغ، حەیف
درێلەومێکوتە
(هەورا.): زیپکەی مێکوتە
درێژ
بەرواژی (کورتی)یە، داهۆڵ، کشاو، کێشدار، بە پێچەوانەی کورتە.-کردن:درێژکردن، کشاندن، -بوون: ڕاکشان، نوستن، تخێڵ بوون، سەرنانەوە، پاڵدانەوە، پاڵەوەدان، پاڵکەوتن، پاڵکەفتن.-بوونەوە: دوواکەوتنی کارێک و قەتیس بوونی ، کارە کە زۆر درێژ بۆتەوە.-کردنەوە: درێژەپێدان بە قسە یا بەکردەوەیەک
درێژاهی
درێژدادڕ
(هەورا.): زۆربڵێ، چەنەباز، سازندە.-ی:چەنەبازی، سازندەیی
درێژداهۆڵ
مرۆی ذرێژی ل ڕوو لاواز
درێژووکە
درێژکردن
بە پێچەوانەی بەرین کردن.بەزەوی دادانی یەکێک ، راکێشان
درێژکۆڵە
چتێکە کەمێکە درێژبێ