تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دادرەس
بە هاناوە گەیشتوو،بەهاناوەهاتوو، فەریاد ڕەس ،کاربەدەس._ی: فەریاد ڕەسی، هاوار و دادەوە گەیشتن
درقەدرق
(ڕۆژ.):قرتەقرت کردنی مریشک بە دەوری جووچکە کانیدا
درنگدرنگ
دەنگی مس ویا تەنەکەی یەک لە دووای یەک
درکاندراو
درکێنراو، پێ لێ نراو، ئاشکراکراو
درۆخەدرۆخ
سووزانەوەی سەرسنگ و دەروون لەسەرمان
دووڤدرێژ
(باک.): کلک هەڵتەکێنە، جوورە باڵندەیەکە
دوڤدرێژ
بێ پایان،دوور و درێژ
دڵدرانەوە
دۆندرمە
دۆڵدرمە،بەستەنی،چلوورە
دۆڵدرێژ
ئافرەتێکە لە سەر لنگ بێ یا ئەندامی شەرمی هەڵزرابێ
دەرودراوسێ
دراوسێی نزیکی دەوروبەری مرۆ.
دەزگ بادریاگ
دەزووی بادراو،کشتەک.
دەس لێدریاگ
دەس پیا هاوریاک، دەست لێدراو
دەستدروو
چتێکەبەدەست دروابێ.
دەسدرێژ
دەستدرێژ،.بوون:دەستدرێژبوون،دەستەڵاتدار یا دەوڵەمەنەبوون،.کردن؛دەستدرێژکردن:دەستەڵاتدارکردن.ی:دەستدرێژی،زۆروبێدادی.
دەمدروون
بێ دەنگ بوون و هەست لە خۆبڕین. بۆ دەمکوتکردنی خەڵکیش بەکاردەبرێ
دەڤدریا
(باک.): زۆریڵێ، زاردڕاو، چەنەدرێژ، ڕاز ڕانەگر.- یی (باک.): زۆرربڵێ یی، زاردڕاوی، چەنەدرێژی، ڕازڕانەگرتن
زماندرێژ
(باک.): کەسێکە لە ئەندازەی خۆی پتر و بەرەو ژوورتر لە بارەی مەردوم بدوێ. بێشەرم، چەنەسووک، بێ ئابڕوو، سوواو،زباندرێژ، -ی:زباندرێژی.دڕی، بێ شەرمی، چەنەسووکی