تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دردەسەر
دەردەسار. –ی: دەردەساری٬ ئازار٬ چەرمەسەری٬ مەخسەرە٬ بێنەوببەستە٬ سەرئێشه٬ کووێرەوەری٬ هاتووچۆ
درز
ترەک، تربز، تریک، تڵیش، دەرز، قەڵەشت، تەرەک، دەرەز، زەنگ، هەرەس بردن، قەڵەشتێکی زۆر زراو و باریکی چت
درزبردن
درزدان
درست
دروست، -ی:دروستی
درسەگ
(کە.): سنوور، تخووبێکە لە نێوانی دووپارچە زەوییاندابێ
درشت
واژی وورد، گر، گرووز، مرۆی لەندەهۆری گێل. –ی: گڕی، گرووری، (بە پێچەوانەی ووردی) لەندەهۆری، گێلی
درقاندن
(ڕۆژ.): قرتە کردنی مریشک
درقە
(ڕۆژ.):قرتە
درقەدرق
(ڕۆژ.):قرتەقرت کردنی مریشک بە دەوری جووچکە کانیدا
درم
(کە.): ئارسم، پەتا، درمانە، (کە.): درمی. هەڵامەت، پەسیوێکی سارییە، بە هەموو جوورە نەخۆشی و دەردێکی وا دەڵین کەلێک بگیردرێتەوە. دەنگی تەپڵ
درم داکەوتن
بڵاووبوونەوەی هەلامەتە لە شووێنێکیدا
درمانە
درنگانەوە
زرنگانەوەی گووێ
درنگدرنگ
دەنگی مس ویا تەنەکەی یەک لە دووای یەک