تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



درێژ
بەرواژی (کورتی)یە، داهۆڵ، کشاو، کێشدار، بە پێچەوانەی کورتە.-کردن:درێژکردن، کشاندن، -بوون: ڕاکشان، نوستن، تخێڵ بوون، سەرنانەوە، پاڵدانەوە، پاڵەوەدان، پاڵکەوتن، پاڵکەفتن.-بوونەوە: دوواکەوتنی کارێک و قەتیس بوونی ، کارە کە زۆر درێژ بۆتەوە.-کردنەوە: درێژەپێدان بە قسە یا بەکردەوەیەک
دۆڵە درێژ
قامکی باڵا بەرزە
زبان درێژ
زماندرێژ. –ی:زماندرێژی
درێژاهی
درێژدادڕ
(هەورا.): زۆربڵێ، چەنەباز، سازندە.-ی:چەنەبازی، سازندەیی
درێژداهۆڵ
مرۆی ذرێژی ل ڕوو لاواز
درێژووکە
درێژکردن
بە پێچەوانەی بەرین کردن.بەزەوی دادانی یەکێک ، راکێشان
درێژکۆڵە
چتێکە کەمێکە درێژبێ
درێژکێشان
(ئەردە): تلۆر، تلۆرکەفتن، قنگەوتلۆر، پاڵکەوتن، (ئەردە): دلوورکەفتن
درێژی
درێژە
دوورو درێژ، پەرە.-دان: چێروکەدان
درێژەوکردن
درێژکردنەوە،داکێشان
درێژەپێدان
پێدا چوونە خووار، دوورو درێژ کردنەوە، لەسەر ڕۆیشتن، هەڵڕشتن، هەڵڕژتن،لێ نەبڕینەوە، درێژکردنەوە
تەمەندرێژی
باڵدرێژ
پشوودرێژ، پشوودار، بارقۆڵ، بەپشوو، ددان بە جەرگی خۆداگر._ی: پشوو درێژی، ددان بە جەرگی خۆ داگرتن
بێندرێژ
پشوودرێژ، بەپشوو، سینگ فراوان،_بوون: بەپشووبردن._ی: پشوودرێژی، سینگ فراوانی
تەمەندرێژ
ژی درێژ
دووڤدرێژ
(باک.): کلک هەڵتەکێنە، جوورە باڵندەیەکە
دوڤدرێژ
بێ پایان،دوور و درێژ
دۆڵدرێژ
ئافرەتێکە لە سەر لنگ بێ یا ئەندامی شەرمی هەڵزرابێ
دەسدرێژ
دەستدرێژ،.بوون:دەستدرێژبوون،دەستەڵاتدار یا دەوڵەمەنەبوون،.کردن؛دەستدرێژکردن:دەستەڵاتدارکردن.ی:دەستدرێژی،زۆروبێدادی.
زماندرێژ
(باک.): کەسێکە لە ئەندازەی خۆی پتر و بەرەو ژوورتر لە بارەی مەردوم بدوێ. بێشەرم، چەنەسووک، بێ ئابڕوو، سوواو،زباندرێژ، -ی:زباندرێژی.دڕی، بێ شەرمی، چەنەسووکی
زوواندرێژ
زماندرێژ.-ی:زماندرێژی
قوڵدرێژ
داهۆڵ٬ لاقدرێژ
قەننەدرێژ
کەسێکە قەننەی درێژ بکێشێ
پشوودرێژ
دڵفرە، مەند، خووێنسارد، بەپشوو، لەسەرەخۆ، دڵدرێژ، (خۆ) بەرگەدار، بەرگەگر، بارقۆڵ، باڵدرێژ._ی: وەقرە، مەهوار، خووێنساردی
چیڕەدرێژ
دەنگ بڵندو تیژو درێژو ناپەسند، چەنەسووک، چەنەباز، زۆربڵێ._ی: چەنەبازی، زۆربڵێیی، چەنەسووکی
چەناگەدرێژ
چەنەدرێژ
ژیدرێژ
(باد.):تەمەندرێژ