تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دروست
چتێکە بە پێی دەستووری ئاسمانی یا زەمینی ڕەوابێت، ڕەوا، شیاو، ڕێدراو، ڕاست، کیپ، -بوو: پێکهاتوو، ڕێک کەوتوو. –کردن: چێ کرن. ڕاست، کەسێکە ڕاست بێ و درۆنەکا. ئامادە، ساز، ڕێک، گەڵاڵە، جووت بوون، سوواربوون، ڕهیی لێک هاتن، ساخ ، خۆش، تەندروست، لەش ساخ، نا-: ناڕەوا، نەشیاو. (باک.): ڕووشوشتی
قسە دروست
کەسێکە قسە ی ڕاست و دروست بێ و درۆی تێدا نەبێ. –ی: قسە ڕاستی
دروستایی
ئامادەیی، گەڵاڵەکردن، بۆچوونە هەوارگەکانی کوردستان-کراوە
دروستکردن
ڕیکخستن و پێکهێنان و سازاندنی چەند کەرەستەیەک، وەکوو دروستکردنی خانوو یا چاپخانە
دروستکەردەی
(هەورا.): دروستکردن
دروستی
ڕێکی، پوختی، سازی، ساغی، نا-:پیسی
دروستیاخۆکردن
(باک.): خۆئامادەکردن
تەندروستی
تەندروست
نادروست
نادروس. پیاوی چەوت و خوار
کادروست
کەسێکی ژیرو ووردتێبینە.-ی: ژیری و وورد تێبینی