تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی ددان دان
بڕوانە: ئاوی دەمدان
ددان
(بابا.): دان، (دەر.) دیان، (باک.، ڕەوا.) دران،(فە.) دنان. خلێنە: خرێ، خرێنە، هاروو، کورسی، درانێنکورسی شەش لەسەرەوە و شەش لە خووارەوەن . کاکیاە: چووار لەسەرێن و چوواریش لەخووارێ. دڕۆک، درانێن ئارگووشکێ، دوودوون. بڕۆک: (کە.) ددانەپێشینیان ، ددانین براکوور. چوار لەسەرێن و چوارلەخووارێ. ددانم ددانم ئاگرێ واتە ددانە چیڕەمە، هەڵدەلەرزم، هەآدەچووقێم
ددان ئاڵبوونەوە
سڕبوونی ددان بە هۆی خوواردنی چتی ترشەوە
ددان ئێشای
(هەورا.): ددان ئێشە
ددان ئێشە
(هەورا.): ددان ئێشای، ددان ئێشان
ددان بەجەرگی خۆدانان
دڵهەڵگرتن، کوویش، پشوودرێژی، گلەیی نەکردن، ملپانی
ددان بەجەرگی خۆدانەر
ددان زێڕ
ددان زێڕین
ددان زێڕین
ددان زێڕ
ددان لەچیڕەوەبردن
گوڤێن، قرساندن
ددان مرواری
ددانی ڕێک و سپی
ددان ووشترە
(موک.):جوورە گەنمێکە
ددان پێدانان
پێ لێ نان، جوون، جووین، درکاندن، پالێنان
ددان پێدانەر
درکێنەر، پالێنەر، پێ لێ نەر
ددان گڕ
دیانگڕ.-کردنەوە: قیچکردن
کیسی ددان (هەورا.)
ددانساز
ددانکار.-ی:ددانکاری
ددانشاش
ددان بڵاو.-ی: ددان بڵاوی
ددانکار
ددانساز.-ی:ددانسازی
ددانکرمۆڵ
ددانی کرمێ
ددانکەل
کەسێکە یەک یا چەند ددانێکی کەوتبێ.-ی: ددان کەوتن
ددانکەوتن
ددانکەلی
ددانی حەوتساڵی
ددانی گیوینی، ددانێکە لە تەمەنی 7ساڵێدا دەکەوێ
ددانی شیری
ئەو ددانانەیە ، کە لە تەمەنی 6،7 ساڵیدا دەکەوێ
ددانە
ددانەی مشار و چەرخ و ئیتر . (بابا.): دیانەدیانە، (هەورا.): بڕکەبڕکە، کونجە، کونجەکونج، هونەرێکە لە پیشەی جۆڵایی و مسگەراندا وەکوو ددانی مشاری وایە
ددانە زێڕینە
ئەوددانە قایمانەیە کە لەدوای تەمەنی حەوت ساڵی منداڵان دەردەکەوێ
ددانە چیڕە
چۆقەچۆقی ددان لە سەرمان یا لە ترسان، ڕچ، دانەڕچە، دان ڕسکی، بۆ هەژاری و دەستکورتیش بەکاردەبرێ
ددانەسەیە
گیایەکە گەزێک بڵند و بەشلکی گوڵێکی شین دەردەکات و بە چێشتی دەخورێ کە ووشکیش بوو هەموو لەشی دڕووی دەردەکات
ددانەمشکە
(موک.):تیک، مام شەبەقە، پشت ماسی، پشت ماسیلکە
ددانەپێشینیان
(کە.): ددانەکانی پێشەوە
ددانەڕچە
ددان لێکدان لەسەرمان یا لە ڕقان یان لە ترسان، چۆقەچۆق
ددانەڕێوی
ددانی ڕێوی، دانڕێوی، جوورە خشڵێکی ناسراوە
ددانەگیوینی
(کە.): ددانی حەوتساڵی ، ئەو ددانەیە کە لە تەمەنی حەوتساڵیدا دەردەکەون
حوشتددانە:
جوورە گەنمێکی دەنک گەورەترە لە هەمو گەنمێکی تر.
سێددانکە(خو)
پێکوڵ،(ڕوژ،هەورا) پەیکوڵ.
بازددان
دەرخووارددان
پێ خوواردنی چتێک بە یەکێک بەزۆر٬ ووردە ووردە تێوەردان و تێکەڵکردنی چتێکی وورد لەگەڵ چتێکی شل٬ ئاردەکەی دەرخوواردی سەمەنیەکەدا
لەبەرددان
برێتییە لە لەنێو بردنی ماڵ