تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داهۆڵ
(باک.):دەهۆڵ٬ تەپڵی زۆر زل
داهۆڵ
(بابا.):داوەڵە٬ (ئەردە.): هەراسه٬ (ئەردە.): داوول٬ مەترەس٬ سەرەکەر. چتێکە وەک زەلام لە دار دروستدەکرێ لە نێو کشت و کاڵدا دەچەقێنرێ بۆ لێ سڵەمینەوەی باڵندە و جانەوەرانە
داهێزان
(کۆ.):داهێزران٬ سست بوونەوەی مرۆ. شل بوونەوەی هەویر.
داهێزاندن
داهێزراندن٬ لەش-: لەش داهێزران
داهێزران
سست و خاوبوونەوەی مرۆ٬ (کۆ.): داهێزان٬ لەش قورس بوون و تێکچوونی بەۆی نەخۆشییەوە٬ شل بوونەوە و ئاو دانەوەی هەویر لە بەر زۆرمانەوەی: هەویرەکە داهێزراوە و نانی لێ نایێت
داهێزراندن
داهێزراو
لەشگران٬ خاو وسست
داهێزیان
داهێزران٬ داچوون٬ شل بوونەوەی هەویر و ئاودانەوەی بە جۆرێ نەکرێ بە نان
داهێشتن
ڕۆهێشتن٬ داهێڵان٬ شۆڕکردنەوەی چت٬ داکێشان. (هەورا.): ئاسەهنەرەی ٬ خۆ-: داهەلیان. شۆڕکردنەوە٬ دادێران. درێژ بوون و ڕەق بوونی هەرامەی ئەسپ و گووێدرێژانە
داهێنان
ڕەخساندن٬ ئافەریدکردن٬ (باک.):بەردەباری کردن. هەڵبەستن. هەڵنان. ڕۆچوواندن٬ تەپاندن٬ داتەپاندن. –ی پرچ و کاکۆڵ : شانە کردن. لەتکردنی دار بە مشار. – بۆ هەور و بەفر و بارانە٬ واتە: هەورێکی زۆر و سەخت و سامدار پەیدابوون. ڕامکردنی گیاندار بە تایبەتی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووت. داپاچینی دارودرەخت٬ لەتکردنی بە مشار لەسەر باری درێژی
داهێنانەوە
خووارکردنەوە٬ چەماندنەوە٬ کووڕکردنەوە٬ کۆمکردنەوە٬ چۆماندنەوە٬ فساندن٬ قەوچاندنەوە٬ قیچاندنەوە٬ داتەپاندنەوە. –ی پرچ: دووبارە شانەکردنەوە. بۆ هەور و باران و بەفر و واتە: دووبارە سەر هەڵدانەوەی هەور و بارانە یا بەفر
داهێنەر
دۆزەرەوە٬ ڤەداندەر٬ چەمێنەر٬ چەمێنەوە٬ داهێنەر. (باک.):بەردەبار
داهێڵان
داهێشتن٬ داهەلاندن
داهەراندن
(باک.):پەزو هەموو جوورە ئاژاڵێک ناردنە سەر خووێ و ئاوێ
داهەلاندن
(باک.):هێنانە خووار٬ داهێڵان
داهەلیان
(باک.):خۆداهێڵان٬ خۆداهێشتن
داو
هەودا٬ تاو٬ داوەدەزوو٬ تاڵ٬ (ڕۆژ.): تەڵ٬ (هەو.):کەڵ٬ تاڵە- نەی:داوەدەزوو٬ (باک.):لێڤ و غراغێ کراس و خەفتان و بەرگێ مرۆڤە٬ داوێن٬ پاشڵ. (باک.):داڤ٬ شرک٬ مەسەف٬ داوی تەپکە و ئیتر بۆ ڕاوی باڵندان٬ (باک.):چەنبەر٬ داڤک٬ دەهفک٬ تەڵە٬ تالهه٬ ڕووشه٬ پەند٬ تەلەزگه٬ دام٬ سنگ٬ مەمک٬ داوێن. (زا.): داوێن٬ کەڵەک٬ فێل و فەرەج
داوا
ویستن و خوواستن بەزمان یا بە نامه٬ گەرەک٬ ویست. شەڕ٬ جەنگ٬ قڕە٬ دەنگەشە٬ دوژمن
داواخوواز
داواکار. خووازبێنی کار. –ی: داواکاری٬ خووازبێنێنی کردن