تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانەڕۆژ
کاروباری نیوە ڕۆژێک٬ نیوەڕۆژێک
دانەڕێز
فڕێدانی ئەو دانانەیە٬ کە ئاش فڕێی دەداتە ناو ئاردەکەوە
دانەڕێزە
(خۆ.):ئەو دەنکە دەغڵانەیە کە بە ساخی لە نێو بەرداشی ئاشی دێتە دەرێ
دانەڕێژ
ئاشێکە دانی دەنک دەنک فڕێداتە نێو ئاردییەوە
دانەڕێژە
مەبەس لە فڕێدانی دەنکی دانەوێڵەیە بە ساغی لەبرداشەوە بۆ بەر دۆڵیان و ناو ئارد
دانەڕەڤاندن
(باک.):ددانە چیڕە لەسەرمان٬ یان لە ڕقان٬ دان ڕسکێ٬ دان رێکێ
دانەکوژتن
(باک.):بەکوژتندان
دانەکوڵانە
دانەگرتن
(باک.):بەگرتندان
دانەیی فەڕەنگ
(ئەردە.): دانه٬ زەنگار٬ زاخی شین
دانەیەک
چنگ دانەیەک و پڕبوون و چڕ بوونی هێندێ چت(هەرێزەکە داوێتیە یەک) ٬ یەکدان
داهات
(موک.):قازانج٬ سوود. دەرامەت
داهاتن
لەنووێوە پەیدا بوون٬ لەنەبووەوە ڕوودان٬ پەیدابوون. سەرهەڵدان٬ بوونە باوی چتێک٬ تازەهاتن٬ ڕۆچوون٬ تەپین٬ -ی سەربان و ئیتر. –ی دار و چتی ڕاست: خوواربوونەوە٬ چەمان٬ کووڕبوونەوە. ڕاهاتن٬ هۆگربوون٬ ڕام بوون. هاتنەخووار. دوو پارچەبوونی دار بە مشار. شانەکرانی موو و زوڵف و کاکۆڵ. ڕووت بوونی دارودرەخت بەهۆی داباچینی لقەکانیەوە. فێربوونی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووتکردن
داهاتنەوە
کۆم بوونەوە٬ کووڕبوونەوە٬ چەمیانەوە٬ چەمانەوە٬ چۆمانەوە٬ نووچانەوە٬ قەمچانەوە٬ فیچانەوە
داهاتوو
تازەپەیدابوو٬ تازەهەڵکەوتوو٬ چتێکە تازە باوی سەندبێ. گیاداری ڕام بوو. درەختی هەڵپاچراو. چەماوەوە٬ چڤناک. خوواربۆوەوە. دارێکە بەمشار کرابێتە دووپارچە. چاوێکە دەستی بە ژان و گل کردبێ.موو و پرچ و کاکۆڵی شانەکراو
داهاندن
داهانین
داهاووردن
(ئەردە.): داهێنان٬ ڕام کردن. گرۆکردن٬ بڕین٬ بڕینەوە بە مشار. شانەکردن. (پرچ و کاکۆڵ). (ئەردە.): هێنان٬ باوکردن٬ دەرهاووردن
داهاڕین
داهۆڕ
(ئەردە.): چتی دەڵبی شەپ و شۆڕ٬ دڵپ٬ گوشاد٬ فراوان.