تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داعبا
زیندەوار،جانەوەر.
داغ
داخ،سووتاندنی گوێچکەی ئاژەڵە بۆ ناسینەوەی.
داغان
داووشیاگ،پاشیاگ،بەرباد،پەڕاگەندە.
داغانکردن
تاراج و بەرباد کردنی چت،بەیەکادان،پەڕاگەندەکردن.
داغدار
داخدار._ی:داخداربوون.
داغدان(باک.)
داغکردن
داغکرن،(باک.)داغدان.
دافر تان
دافرتاندن
داخستن،فڕێدان.
دافرتاندن
دافرتانن
دافرەقان
داوەشان،داڕزین،بڵ و گەندبوونی میوەیە بە هۆی کۆنییەوە.
دافرەقاندن
داڕزاندن،داپلۆخاندن.
دافرەقانن
داڕزانن،ڕاندن،دافەتاندن.
دافرەقیان
داوەشان،داڕزان.
دافرەقین
دافلیقان
داشڵیقان،فلیقانەوە.
دافلیقاندن(ئەردە.)
داشلیقانن،فلیقاندنەوە.
دافلیقیان(ئەردە.)
داشیلقیان،فلیقانەوە.