تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارەگوڵ
داراگوڵێ
دارەگوڵی کێوی
داراگول شیلاڤێ
دارەگەز
دارەگەڵ
درەختێکی گەورەیە کە لەلای سەرەوە دوو ناوپەلی قووڵی ببێ گەڵای دارەبەڕووی تێدا هەڵچنرێ بۆ تفاقی زستانانیان
دازائین(ئەردە.)
دادان،دەڵاندن،دەڵیان.
دازان(کۆ.)
داهێزان،شل بوونەوەی هەویر.
دازدە(باک.)
دازدەهیک(باک)
دەرزەن،12دانە،دووازدە جووت،12تۆپ و ئیتر.
داس
کەلەندۆ،(زاخ.)داسک،(باک.)داساچلۆ،(ئەردە.)جاخسووک،ئاسنێکی کلک دارینی دەم کەوانییە دروێنەی پێدەکرێ.له_پەڕین: هاتنە دروێنە.له_بەزین (موک.،دەر.)لە داس پەڕین،هاتۆتە دروێنە.
داساچڵۆ(باک.)
داستان
چیرۆک،چێچەڕۆک،چڕچرۆک،ڕێزک، بەسەرهات.قەواتی،سەربردە،کەڤنەشۆب، خەبرۆشک.
داسخاڵە
داسێکە تەنها گیای پێدەدروێتەوە.
داسرەوین(ئەردە.)
داسرەوتن،داسرەفتن.
داسقاڵە
داسووکە،داسی چکۆڵە،(کە.)داسوولکە،داسوویلک.
داسماڵ
دەغڵ یا گیایەکە پڕ دڕک و داڵ بێ یا بە ملاولایدا شکابێتەوە و باش دروێنە نەکرێ. _ی دەکەن:واتا بە ناڕێکی دەیدروونەوە،پاک کردنەوەی گیا بە داس.
داسماڵە
داسێکە لە هەندێک شووێنان بۆ گیا دروون بەکار دێنرێ.
داسنا(باک.)
ناوی خێڵێکی کوردی یەزیدییە،سەربەخۆیەتێکیان پێکەوە نابوو پایتەختی وان شاری دهۆکێ بووە لە نزیک موسڵ.
داسنی
شەیتانپەرست،یەزیدی.
داسوو(موک.)
بژە گوڵەگەنم و ئیتر،(ڕەوا.)داسی،پەری، چقل،(هەو.)بژ،بژی،قەڵچغە باریکەکانی گوڵی گەنم و جۆ و ئیترە.(موک.)بژی گوڵەگەنم و هی ترە.لەسەر زمانی ڕەشەووڵاخی گۆڵە گرتوودا چتێکی وەکوو دڕووی دەر دەکات و داسووی پێدەڵێن.
داسوولکە(کە.)
داسوولک،داسووکە،داسی گچکە.