تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برای دایک
دایک
دێ٬ دی٬ داڵک. دادا٬ (باک.):دا٬ دێ٬ (هەو.): داک٬ (هەورا.): ئەدا٬ ئەذا٬ (زا.): دیا٬ دایه٬ هاوبەشی ژیانی منداڵانە و منداڵی دەبێ
دایک برا
داکبرا
دایک مردوو
دایک مردگ
دایک مردگ
(ئەردە.): دایک مردوو٬ مێوەی ڕزیو
دایکانە
داکانه٬ داڵکانه٬ وەکوو دایک٬ نرخ و مزو مافی دایکێتی
دایکێ
لە کاتی ئاخۆتن یا بانگ کردنێدا بۆ دایک بە کاردەبرێ.
دایکێتی
داکێتی٬ داڵکێتی٬ دییتی
دایکێن
جوورێکە لە یاری شەقێن
دایکە
دایک. چۆلەکەی مێ
دایکەدزانە
(هەورا.): دەستکیس
دایکەلێ
ووشەیکە لە ڕووی دڵسۆزێتییەوە بە دایک دەووترێ
دایکەمارانە
داکەمار٬ داڵکەمارانه٬ داعبایەکە لە شێوە و گەورەییدا وەک قومقومۆکەی وایە و لە مارمێلکەی گەورەترە زۆر بە توندی دەڕوا و لە پڕڕا ڕادەوەستێ٬ ڕەنگیشی وەهی مارمێلکەی دەچێ
زڕدایک
(هەو.):زڕداک، (باک.): دێماری، ژنباڤ، زڕدێ. (باک.): داماری. (بانە.بابا.):باوەژن، (دەر.):زڕداڵک، (هەورا.): دێدی