تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داڵە
(بار.):باخچەی بەرماڵان
داڵەسپی
(بار.):قەلەسابوونی٬ لەلای هەندێکانیش سیسارکە کەچەڵەیە
داڵەلووک
(بار.):جوورە مێوێکە ترێی ڕەش یا زەرد و ووردە و کێوییە لە کنار ئاواندا هەڵدەکەوێ٬ چۆمیلکه٬ (گەر.)کەڕەمێو
داڵەواز
(کە.):کەس٬ زیندەوار٬ -ی لێ نەهێشتن: واتە زیندەواری لێ نەهێشتن. لەسەر لاق ڕاوەستاو
داڵەڕۆچکە
داڵەکەرخۆرە
(بابا.):داڵاش٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆرە و لە هەموو باڵندەیێکی زلترە
داڵەگەڕگەڕ
قەرەداخ٬ سیسارکە کەچەڵە
منداڵەبەر
ژنی منداڵدارە٬ ژنێکە منداڵی گچکەی هەبێت
غەرداڵە
خەرداڵە٬ گیایەکە هێندەی گوڵەبەڕۆژەیێکی بڵند دەبێ ٬گوڵی بڵاو و پەتۆپە هەر کەلەی گوڵێکی پێوەیە٬ تۆوەکەی وە گلێرە ڕەشەی دەچێ و پتر لە نێو کاولاندا شین دەبێ.لە خۆڵەمێشی وی پووشوو دروست دەکرێ