تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داک برا
(هەو.):دایک برا
داک(باک.)
بنج داکوتان
ڕیشەداکوتانی درەخت و سەوزایی، جێ گیربوونی چتێک
داکاسان
دامرکان،ئارام و هێدی بوون،(کە.)داکەسان.
داکاساندن
داکاساندن
داکاسانن
دامرکاندن،ئارامکردن.
داکاسانن
داکاساو
داکاساو
داکاسیان
داکاسین،ئارامی گرتن.داکەوتن.
داکاسین
داکەوتن،ئارامی گرتن.
داکانە
دایکی باڵندە و جانەوەرانە،بەرانبەری(باوکانە)یە.وەکوو دایکان.نرخ و مز و مافی دایکّێتی.
داکانە
دایکانە،دایکێتی.مێ یینە.
داکاڵیان
کاڵێان.
داکتن
(زا.):شۆڕکردنەوەی چت
داکداکانێ
(هەو.):جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە٬ قۆرتقۆرتانێ.
داکردن
بەتاڵکردن٬ ڕژاندن٬ کونکردن٬ کەلێن تێخستن(دیوارو ئیتر.)بردنەژوور٬ میوان داکردن:بردنەژوور.-ی ئاژاڵ و ووڵاخان: مەبەس لە بردنیانە بۆ نێو حەوشە و تەویلان. –ی بارانە:بارین. تێخستنی کەسێک لەیاریدا.-ی دەغل و دانەوێڵە:مەبەس لە ئەنبار کردنیانە و ڕۆکردنیانە لە جەواڵ و چتێکی ترەوە بۆ ناو دەفر و ئەنبار و ئیتر. –ی گووێز و مەڕمەڕ و جگ و ئیتر: مەبەس لە دانانیانە لە شووێنێکی پێویست بۆ ئەوەی کەللا و تیریان تێگریت لەگەمەدا
داکرمان
داخرمان٬ ووردکران و هاڕدرانی چتی ڕەق بە ددان
داکرماندن
داخرماندن٬ وورد کردن و هاڕینی چتی ڕەق بە ددان
داکرن
(باک.):پێداکردن٬ ڕژاندن٬ دانان
داکرۆژ
ڕێکخستن٬ کرۆژەر٬ کەسێکە چتی وەکوو شەکر بەددانی بکرۆژێ