تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێهۆش داڕوو
دەرمانی بێهۆشی
داڕوو(هەورا.)
دەرمان.(موک.)دەرمانێکە لە قسڵ و زەرنیق بۆ لێکردنەوەی تووکی بەر و هەمووچتێکی،دەرمانی گەرماوێ،کە لە قسڵ و زەرنیق دروست دەکرێ بۆبەر خاوێنکردنەوە،(باک.)پەژلاندۆک.
داڕووتان
ڕووت بوونی درەخەت لە گەڵا و لق و پۆپ،ڕووتانەوەی سەروپێ و چتی تر لە موو.
داڕووتاندن
ڕووتاندنەوەی لکی درەخت لە گەڵایان.ڕووتکردنەوەی یەکێک._ی پەلەوەر:ئاوەڕووتکردنی باڵندانە لە تووک و پەڕ.سەر و پێ و بەر ئیتر لە موو خاوێّنکردنەوەیانە.
داڕووتانن
داڕووجان
جوورە دانێکە لەنێو چەڵتووکیدا شین دەبێ و باڵا بەرزە،دەنکی وەک دەنکی(کەردڕە)و هەرزن وایە.نێوی پیاوانە.
داڕووخان
ڕووخان،ڕمان،کەوتنە خوارەوەی سەربان و دیوار و چتی بەرز.
داڕووخاندن
ڕووخاندن،ڕماندن،ڕماندنی دیوار و کۆسپایی سەر بەرەو خووار،داڕماندن،ڕمانن.
داڕووخانە
دەرمانخانە.شووێنێکە لە گەرماوێدا کە _تێدا دەگیرێ.
داڕووخاو
ڕماو،ڕووخاو.
داڕووخیان
داڕووخانی دیوار و شووێنانی بڵند،داڕمیان،ڕمیان،ڕووخان.
داڕووشان
ڕووشان،ڕووکان،ڕیشیان،شەرمخاندن.
داڕووشاندن
ڕووشاندن،ڕووکاندن،شەرمخاندن.
داڕووشاو
ڕووشاو،ڕیشالۆ.
داڕووگر
ئەو کەسەی داڕووی لەبەری خۆی هەڵدەسووی.
داڕووگرتن
هەڵسوونی داڕوو لەبەر،داڕوو لەبەر هەڵسوون.
داڕووگیر
پیلە،بەربەرەکانی،دەرمانگر.
داڕووگەر
دەرمانساز._ی:دەرمانسازی.