تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داوەشیاگ
(ئەردە.): داوەشاو٬ کێڵراو٬ وەشیاگ٬ داڕزیاگ
داوەشین
(باک.):داوەشان٬ تەکان بە خۆدان٬ خۆداوەشاندن
داوەشێن
داتەکێن٬ تۆوچێن. شڕکار٬ دادڕێن
داوەڕێس
داوەکا
(هەو.):شەڵتە٬ ڕەشکەی کای گەورە و سەراوەڵەیە
داوەکۆستە
باڵندەیێکی کێوییە لە کەو گچکەترە بە هەنگاو دەڕوا دووتاکە پەڕبە پشت ملییەوەیە ٬ کە دەڕوات پەڕەکان قیت دەبنەوە
داوەڵ
(شەقە.):شەمووله٬ (باک.):ڕەش٬ (حەریر) قەیلۆک٬ (کە.):داووڵ. کێشکچی دارینەیە لە نێو بێستاناندا دەچەقێنرێ بزگوڕ و پەڕۆ و پاڵاتی زۆری تێ ئاڵێنراوە چۆڵەکە و گەلێک جۆرە پەڕەووری لێ دەسڵمێتەوە و لە ترسان لە وێ نانیشن. ئەو چڵە گەنمانەیە دووای دروێنە بە باڵندی و قیتی دەمێننەوە
داوەڵۆز
(موک.)Lکۆ.)ڕاوکەدۆزی٬ داوەڕۆزی٬ هەوڵ و تەقەڵای بڵندانی هێلکەکەرە بۆ دۆزینەوەی ڕاوکە
قیقی داوکە
ئارداوێژ
ئەو ئاردەیە، کە بەرداش لە کاتی سووڕان و خولخوواردنێدا فڕێی دەدا. زاردڕاوی زمان شیرین و ناشیرین
ئەداوەکردن(ئەردە)
دووپاتکردنەوە
باداوە
بێداوی(باک)
بێ بڕوانەوە، بێ بەرودووایی
بەرداوێژ
ماودای هاویژتنی بەردێکی دەستییە، بۆ وێنە ماڵی وان بەرداوێژێک دوورە لە ماڵی ئێوە
بەرداوەتی(باک)
گۆرانی داوەتییە
تۆزداوەشێن
داوەشاندنی تۆزو خۆڵ
خوداوەند
خوداڤەند. – ی: خوداڤەندی
داووڕداووڕ
(ئەردە.): دابڕدابڕ
دەرداوی
چتێکە کە دەردێکی پێوەبێ
دەرمانداوکردن
سارداوە
(لو.):حەوز
سەرداواردەیی
(هەورا.): بەسەرماکەوتن٬ سەرماخواردن
سەرداوێ
(باک.): ئەوسا٬ لەدوواییدا
سەوداوی
چتێکە بۆ دەروی سەودا گەندبێ.
هەڵپەرداوتن
هەڵپەرتاوتن٬ پەلکردن٬ قەڵتکردن٬ قەڵت و بڕکردن.
هەڵەداوان (هەورا.)
بەسەختی و سەر لێ شێواوی٬ بەپەلە و سەرلێ شێواوی٬ شڵەژاوی.
پاکداوێن
پارێزگار، داوێن پاک، (باک) پاکداو._ی: پترێزگاری، داوێن پاکی، پاکداوی
پاڵداوێن
پاڵدامێن، داوێنی کێوی