تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاریک داهاتن
پەیدابوونی تاریکی، بەسەرداهاتنی تاریکی دووای ڕۆژاوایە
تازە داهاتوو
داهات
(موک.):قازانج٬ سوود. دەرامەت
داهاتن
لەنووێوە پەیدا بوون٬ لەنەبووەوە ڕوودان٬ پەیدابوون. سەرهەڵدان٬ بوونە باوی چتێک٬ تازەهاتن٬ ڕۆچوون٬ تەپین٬ -ی سەربان و ئیتر. –ی دار و چتی ڕاست: خوواربوونەوە٬ چەمان٬ کووڕبوونەوە. ڕاهاتن٬ هۆگربوون٬ ڕام بوون. هاتنەخووار. دوو پارچەبوونی دار بە مشار. شانەکرانی موو و زوڵف و کاکۆڵ. ڕووت بوونی دارودرەخت بەهۆی داباچینی لقەکانیەوە. فێربوونی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووتکردن
داهاتنەوە
کۆم بوونەوە٬ کووڕبوونەوە٬ چەمیانەوە٬ چەمانەوە٬ چۆمانەوە٬ نووچانەوە٬ قەمچانەوە٬ فیچانەوە
داهاتوو
تازەپەیدابوو٬ تازەهەڵکەوتوو٬ چتێکە تازە باوی سەندبێ. گیاداری ڕام بوو. درەختی هەڵپاچراو. چەماوەوە٬ چڤناک. خوواربۆوەوە. دارێکە بەمشار کرابێتە دووپارچە. چاوێکە دەستی بە ژان و گل کردبێ.موو و پرچ و کاکۆڵی شانەکراو
داهاندن
داهانین
داهاووردن
(ئەردە.): داهێنان٬ ڕام کردن. گرۆکردن٬ بڕین٬ بڕینەوە بە مشار. شانەکردن. (پرچ و کاکۆڵ). (ئەردە.): هێنان٬ باوکردن٬ دەرهاووردن
داهاڕین
داهۆڕ
(ئەردە.): چتی دەڵبی شەپ و شۆڕ٬ دڵپ٬ گوشاد٬ فراوان.
داهۆڵ
(باک.):دەهۆڵ٬ تەپڵی زۆر زل
داهۆڵ
(بابا.):داوەڵە٬ (ئەردە.): هەراسه٬ (ئەردە.): داوول٬ مەترەس٬ سەرەکەر. چتێکە وەک زەلام لە دار دروستدەکرێ لە نێو کشت و کاڵدا دەچەقێنرێ بۆ لێ سڵەمینەوەی باڵندە و جانەوەرانە
داهێزان
(کۆ.):داهێزران٬ سست بوونەوەی مرۆ. شل بوونەوەی هەویر.
داهێزاندن
داهێزراندن٬ لەش-: لەش داهێزران
داهێزران
سست و خاوبوونەوەی مرۆ٬ (کۆ.): داهێزان٬ لەش قورس بوون و تێکچوونی بەۆی نەخۆشییەوە٬ شل بوونەوە و ئاو دانەوەی هەویر لە بەر زۆرمانەوەی: هەویرەکە داهێزراوە و نانی لێ نایێت
داهێزراندن
داهێزراو
لەشگران٬ خاو وسست
داهێزیان
داهێزران٬ داچوون٬ شل بوونەوەی هەویر و ئاودانەوەی بە جۆرێ نەکرێ بە نان