تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەریدان
سەقادان
ڕێکخستن،تیژکردن.
سەقامدان
ڕێکخستنی چت.
سەمەقولاتدان
تەقڵەدان، تەقڵە لێدان.
سەنگدادان
لاسەنگ بوونی چتێکی قوورس ئەولابارە سەنگس داداوە،ئەم دیوارە سەنگی داداوە.
سەنگدان
پاڵدان،پاڵ پێوەدان، بڕواپێ هاتن.
سەهۆڵبەندان
(هەورا.) یەخبەندان، شەختە، بەستەڵەک، (زەن.) ماسیان، کاتێکە لەبەر سەرما و سڕی ئاو بەستبێتی و بووبێتە سەهۆڵ.
سەودان(باک)
سەوڵەلێدان
بە دوو داری درێژی سەرپان بەلەم و کەڵەکی بەئاوێ بێرەو بەوێ ئاوژۆتن.
شاف لێدان
شافپێهەڵگرتن. تەفرەدان.
شان لەشاندان
خۆ گەیاندنە پایەی یەکێکی تر، کەوتنه ململانێ و خۆڕەسەر خستن، دەست و پەنجەی یەکتری نەرمکردن. ‌
شاندادان
بریتییە لە نوستنێکی کەم، مەبەسیش لە مردنی یەکێکیشە.لەڕووی سووکییکەوە بەکاردەبرێ.
شایەتیدان
شەها دەتدان.
شردان (باک.)
هەوێن، قاوورمه.
شمادان (باک.)
شۆدان
ئاوکردنی هەندێ چت و نمدانی و ئاهاردان.
شۆرباودان
شۆست و شۆدان
مەبەس لە سەرزەنشت و سەر کۆنه کردنی یەکێکه.