تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووێندان
پاکانە پیکردن بهیەکێک.
سووێندگدان
سکبەردان
زگبەردان.
سۆکدان(ئەردە)
کوتوەشاندن.
سیقەدان
جیقەتۆرە٬ چیکڵدانە٬ سیقەتۆرە.
سەخردان
(هەورا.): کەوڵی نان٬ سفرە.
سەخوڕدان
سیخوڕدان٬ توورەکەیەکە لە نێو زگی ئاژاڵاندا پڕ ەلە پیسایی٬ وورگ.
سەدان
ئەو ژمارانەن٬ کە لە خانەی سێمیندا دەنووسرێن. چەند سەدێک لە چتێک٬ چاپخانەی کوردستان چەند سەد پەرتووکێکی چاپکردووە.
سەربە فەتارەتدان
تووشکردنی یەکێک بە کارەسات و چووتمێکی وا ٬ کە سەری تێدا بچێ
سەربەبەرد دادان
سەر لەبەرد دان٬ پەشیمان بوونەوە
سەردان
دیدەنی٬ چوونە دیدەنی٬ چوونەسەرلێدانی٬ بەسەرکردنەوە٬ دیدەنی کردن٬ بەسەرکردنەوەی کەسێک یا چتێک٬ چاوپێ کەفتن٬ لاڕۆیین٬ دیدەنی کردن. گووێزەمە. (باک.): سەرەخۆشی٬ چوونەپرسە و سەرەخۆشی. سەرلەپێناونان٬ سەرکردنە قوربان٬ تێداچوون٬ سەردانان. تەواو کرده٬ کۆتایی پێدان. بەرەڵا کردن٬ بەرەڵا کردن٬ ناردن.
سەرلێ بادان
مەبەس لە ناقایلییە لەکارو یا لەوو تارێکییدا.
سەرلێ تێکدان
سەرلێ شێواندن
سەرلێدان
سەر کێشی، سهردان، چوونە دیدەنی چتێکی یا کهسێکی.
سەرگندان(باک،سوور)
سەرەنووێلک، کۆمای پیسایی، سەرگووێلک.
سەرگوردان(کە)
سەرگەردان
نەراگیل، حەبداڵ، مات و واق و ووڕماو، بێجێوڕێ، سەرلێشێواو، سەراسیمە، ئاوارە، دەربەدەر-بوون: سەرلێ شیوان، دەستەەوەستان- بوون: سەرلێشێوان-کردن: سەرلێشێواندن –ی: تەنگانە، سەرلێشێوان.