تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەهەننەم داش
موورووە شینە وەکوو زاخی وایە بۆ وەردێنەی چاوو تەراخوما بۆ گۆشتی کرمێ و برینی ئاژاڵان زۆر سوودبەخشە
داش بە داش
دانی داشێک بە داشُێک لە گەمەدا.مەبەس لە کوتنی چتێکیشە یا کردنیەتی بەرانبەر بە چتێکی تر.
داش(باک.)
جاش بۆ ئێستر و کەران بەکاردەبرێ.دامە،چەند پارچەیێکە لەسەر تەختەی دامە و شەترنجیان پێدەکرێ یا دامەیان پێدەکرێ.کوورەی ئاووری.
داشاخە
ئاشاخە،ئەیاغی میوە و ئیتر.
داشت
سفتاح،پارێزگاری،مانەوە،هێشتنەوەی ئاژاڵی مێ یینەیە بۆ زگ و زا،وەی کردەوە ماڵات و ئاژاڵی.
داشتن(موک.،فە.)
ئاودانی شیناوەردی و باخ و باخاتان،ئاودانی شیناوەردی و باخ و باخچە،داشۆرین،(هەورا.)هەبوون،بەڵان بە تەنهایی بەکار نابرێ بەڵکو (ئاوی)بە پێشیەوە دەنووسێ:ئاوداشتن.
داشدار(موک.)
داشدیار
پەروەردەکار،بنەوانی مەردوم لە ماڵێدا،کابانی ماڵێ._ی:پەروەردەکاری.
داشلیقانن
دافلیقانن،شلیقانن.
داشلیقیان
فلیقانەوە،پلیخانەوە.
داشن(کۆ.)
داشک
جاشک(زاراوەی منداڵانە)
داشکاندن
شکاندن،ووردکردن،شکاندنی ئاو بۆ لای زەوی و زار.ئەژماردنی چتێک لەباتی چتێکی تر.لێ کەمکردنەوە:لەم پارەیە ڕۆژانەی خۆتی لێ داشکێنە.
داشکانن
داشکاندن،داکووژاندنەوە،داکووژانن، شکاندنەوە،شکاندن.نووستاندنەوەی کەناری جل و بەرگ.درز گرتن بەدروونەوە و ئیتر.داخستن،بەرەڵاکردنی ئاو.
داشکیان(ئەردە.)
مووچیانەوە،هڵەوگریان،داکووژیان،داخریان.
داشکەلەرم
قومری،جوورە کوترێکە سەرباڵی شینە و تەوقێکی ڕەشی لە ملیدایە.
داشکەلەم
داشگیر(موک.)
جوورە بێژینگێکە دەغڵی پێدادەبێژن و کونی لە هی سەرەدی گەورەترە.
داشۆرانن(ئەردە.)
بێ شەرم کردن،داماڵانن.(ئەردە.)شوشتن.
داشۆریان(ئەردە.)
شۆڕبوونەوەی چتێک بە جۆرێک کە تەکەتەکی بێ.
داشۆریاگ(ئەردە.)
داماڵیاگ،شۆریاگ،داڵووچیاگ،داڵووسکیاگ،دالووسکەبوون.
داشۆرین
شۆرینی چتێک بە بەرزییەکەوە سەربەرەوخوار.
داشی دامە
بەردی دامە.