تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داسکێش(باد.)
دروێنەکار.
داسۆک
داسی گچکە،داسوولکە.
داسی(موک.)
داسوو،دەغڵ و گیایەکە هاتبێتە دروێنە و پێ گەیشتبێ.قڵچغ و چقڵی گوڵەگەنم و جۆ و ئیدیکەیە،قەڵدا،بژانگ،قانچک.(باک.)گیایی.سیواووک،ماسی بەخێو کردن.
داسەقالە
داسی چکۆلە،داسووکە،(کە.)داسوولکە.
داسەپاندن
داسەکنان
ئارامگرتن،دامرکان.
باڵداسووکە
سێروەفەلە، باڵندەیێکە ئێواره و سبەینان پتر دەگەڕێ و ناتووانێ بنیشێ
بەرداسیاو
جەهداسی(باک)
جۆی کێوی، جۆداس، (باک) جەهداسک
سەوداسەر
سەودادار، عەوداڵ، گراو، دیوانە، ئەبدال، ماخۆلیا، دڵدار، دڵبراو، والە، واڵامەن، حەوداڵع کەسێکە کە ڵکەڵەی چتێکی کەوتبێتە سەری-ی: سەوداسەری ، گراوی، دێوانەیی.
قەڵداسوو
(شا.):قەڵداس
چەکەرداسی
مرۆی زەبەللاحی شرپ و شۆڕ
کرێداسی
برینداس(ڕۆژ)
گیایەکی بۆنخۆشە شووانکارە لە نێو هیزەو مەشکەی دەنێن
بەرداس(ڕۆژ.، هەو)
دەغڵێکە کاتی دروێنەی بێ و گەیشتبێ و ئامادەی دروێنەکردن بێ. دەغڵێکە هێندە بەرزبووبێتەوە داسی بگاتێ
تەوورداس
تەوەرداس
(ئەردە) دەسەداس، دارپاچ. (باک) ڕەوت، کاسووخ، کاسۆخ. (دەر) مەهسەر، تۆلاس. جوورە تەورێکی کلکلداری دەمپانه و کەوانەدارو تیژە داری پێ دبڕڕێتەوە._ی چکۆلە: ساتوورە، سادر
جۆداس
قەڵاس، قومام، گیایەکی کێوی زبرە وەک جۆ وایە بەڵام شیرەی کەمەو گوڵەکەی دان ناگرێ، برژانگی گوڵەکانی لە چاوی ئاژاڵ یا ووڵاخ بدات برینداری دەکات ماوەیەکی ئاوی پێدا دێتە خووار
دەسەداس
تەوەرداس،دارپاچ.
قەڵداس
(هەورا.موک.):قڵچخ٬ بژی گوڵەگەنم٬ و جۆ و ئیتر٬ (شا.):داسوو٬ داسی٬ بژانگ٬ قانچک٬ قەڵڵاس
کەرگەداس
دارێکە دەکرێتە کلکی داسی