تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داس
کەلەندۆ،(زاخ.)داسک،(باک.)داساچلۆ،(ئەردە.)جاخسووک،ئاسنێکی کلک دارینی دەم کەوانییە دروێنەی پێدەکرێ.له_پەڕین: هاتنە دروێنە.له_بەزین (موک.،دەر.)لە داس پەڕین،هاتۆتە دروێنە.
داساچڵۆ(باک.)
داس.
داستان
چیرۆک،چێچەڕۆک،چڕچرۆک،ڕێزک، بەسەرهات.قەواتی،سەربردە،کەڤنەشۆب، خەبرۆشک.
داسخاڵە
داسێکە تەنها گیای پێدەدروێتەوە.
داسرەوین(ئەردە.)
داسرەوتن،داسرەفتن.
داسقاڵە
داسووکە،داسی چکۆڵە،(کە.)داسوولکە،داسوویلک.
داسماڵ
دەغڵ یا گیایەکە پڕ دڕک و داڵ بێ یا بە ملاولایدا شکابێتەوە و باش دروێنە نەکرێ. _ی دەکەن:واتا بە ناڕێکی دەیدروونەوە،پاک کردنەوەی گیا بە داس.
داسماڵە
داسێکە لە هەندێک شووێنان بۆ گیا دروون بەکار دێنرێ.
داسنا(باک.)
ناوی خێڵێکی کوردی یەزیدییە،سەربەخۆیەتێکیان پێکەوە نابوو پایتەختی وان شاری دهۆکێ بووە لە نزیک موسڵ.
داسنی
شەیتانپەرست،یەزیدی.
داسوو(موک.)
بژە گوڵەگەنم و ئیتر،(ڕەوا.)داسی،پەری، چقل،(هەو.)بژ،بژی،قەڵچغە باریکەکانی گوڵی گەنم و جۆ و ئیترە.(موک.)بژی گوڵەگەنم و هی ترە.لەسەر زمانی ڕەشەووڵاخی گۆڵە گرتوودا چتێکی وەکوو دڕووی دەر دەکات و داسووی پێدەڵێن.
داسوولکە(کە.)
داسوولک،داسووکە،داسی گچکە.
داسووک(باک.)
داسی چکۆلەیە بۆ دروونەوەی گیا و دڕوو و ئیتر،داسقالە،داسک،داسوولکە،داسووگ،(باک.)داسۆک.
داسووگ(باک.)
(باک.)داسۆک،داسوویلک.
داسپاردن
سپاردن،تیرکردن،داموچانن،
داسپارن(ئەردە.)
ڕاسپاردن،هاندان.
داسڕین
سڕین،دالووشانن،پاکەوەکردن.
داسڕەفتن(ئەردە.)
سرەوتن،ئارام گرتن.
داسک گەنم(ئەردە.)
سیخچە،قلچغی گوڵە گەنم.
داسک(باک.)
داسووکە،دەزوو،دەزک، فیسارە کەس بووە بە داسک.
داسکا(باک.)
ئێلێکی کوردی یەزیدییە لە سنجار(ژەنگار)لەناو هەڤێرکاندان.