تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارگولی(باک.)
دارگووێز
دارگوڵ
دارێکە وە بناوی دەچێ،گوڵێکی سپی دەگرێ،چتێکیشە لە وێنەی پنجی گوڵەباخ لە دار و کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ دروستدەکرێ.
دارگەز
دارێکی باریکی جیڕە وە داری سەرو دەچێ،لە قەراخ ئاوان شین دەبێ،گەڵایەکانی ڕیشاڵ ڕیشاڵە بەتەڕیش دەسووتێ لکەکانی وەگەزی پیوانێ دەچێ،کەبسووتێ کەفی دەدەکات بۆ بیرۆ زۆر باشە.
دارۆخە
دارۆغە
سەرۆکی پاسەوانانە،شانە.
دارۆغەخانە
ناوچەی دارۆغە،شارەوانی.
دارۆچکە
چتی شۆڕبووەو.-کردن:شۆڕکردنی چتێک لە بڵندییەوە.
دارۆیی(باک.)
جوورە دارێکە.بۆڕی و لوولەی چکۆڵەیە.
داری بێخووێ
داری بێخێ،داری بێخوێیی.
داری بێخووێیی
داری بێ خێ:گیایەکە لە چاوی دەکێشرێ،پنجە گیایەکە ئەگەر دارەکەی بە ووشکی وەکوو کلچێووک بە چاوی ئاوداردار دابکێشرێّ چاکی دەکاتەوە و ئاوەکەی ووشک دەکاتەوە،بۆچاوی گرەکووێریدار زۆر باشە.
داری بێخێّ
داری بێخووێ.
داری دارەڕایە
دەست]ک.
داری قەڵاشکەری
ئەو داری ڕەژووی لێ درووست دەکرێ.
داری کوتک(باک.)
دارکونکەرە،دارکوتک(باڵندە).
داریلانک(باک.)
گوڵێکی جووانی کووێستانییە،کە ئێسترانەی لەسەر بووترێ یا لەسەری بلاوێنرێتەوە گوڵەکەی هەڵدەوەرێ.
دارین
لە داری دروستکراو،ئی داری،داروین،چتێکە لەداری دروستکرابێ.
دارینە(سل.)
خووانەی نانی،نانەشان،دارین.
دارینەوە