تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارودووڕ(هەو.)
ئاوردوو،ئاگردوو.
دارودەستە
دەست و پێوەند،دەستەی نۆکەران.
دارودەسە
دارودەستە،دەستەودایەرە.
دارودەوەن
جەنگەڵ،لێڕەوار.
داروونی
ناوی گوندێکی کوردستانە.
داروونەدار
هەست و نیست،هەس و نیس.
داروپەردوو
دار و هەڵاشی سەربانان،کە ڕووخابێ،داروبەرد.
داروین(کە.)
دارپاشین
(باک.): تەختە
دارپاچ
(ئەردە.): تەوەرداس
دارپێشکە
دارێکە لە نێو توورەکاندا میشوولە(پێشکە) ی زۆر دێنێ.
دارچنار
دارەچنار
دارچین
دارچینی، دارێکە سوورکارە بۆنی خۆش و تامی تیژە، -ی: دارچینی، تێکۆڵە دارێکی سوورکاری بۆنخۆشی گەرمیانییە بە چا لێ دەنرێ و بە چایییەوە لەگەڵ بەها راتانیش بەکاردەبرێ
دارچەقەنە
سەرێکی لەسەر کەویژەیە سەرەکەی تری لە سەر دیوارە،چەقەنە سەرێکی بە نێوەڕاستی دارچەقەنەکەوە بەستراوە و سەرەکەی تریش شۆڕ بۆتە وە سەر بەرداشەکە
دارچەنگاڵ
(هەو.):ئاڵقە و دووپشکە ، مرازێکە لە نێو کەرەستەی جەنجەڕی دایە
دارژتن
داڕێژتن،داڕشتن،باد. داڕێتن
دارژمێر
ژماردنی هێندێ چت بەدار وەک ئاژاڵ و خشتی هەڕەکراو و ئیتر
دارڤان(بالە.)
دارەوان.دارکەر.
دارک
دەمار،لاسک و دەماری ووشک بووەوەی تووتنی ڕەشۆکی و خوردە لەپاش بژارکردنی._ی ترێ:قونچکەکانی ترێیە._ی تووتن:دەمارەکانێتی.(باک.)داردەست، مودنە،داری گچکە، داری زاوای.
دارکاری
(هەورا.)چێکاری، بەداری لێدان، لێدانی گیانداربەدار یەک لەسەریەک. _کردن: بەداری لە کەسێکی یا گیان لەبەرێکی دان.