تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سکدار
زگدار٬ تۆلدار٬ﺌاووس.(کە.) چەکی ﺌەنباردار وەکوو قەسەلی کوردی._ی: تۆلداری.
سۆرەدار(باک)
جوورەدارێکی سوورە.
سیلدار
دیقدار._ ی: دیقداری.
سەرایدار
کاروانسەراچی. –ی: کاروانسەراچێتی.
سەردار
سەروەر٬ خان ٬ سان٬ سەرەک٬ خشەئیته٬ هرار٬ گەورەی ماڵێ٬ سالار٬ سەرۆکی لەشکر و پێشمەرگە. مرازێکی تەونییە. نێوی پیاوانە. (باک.): کە دار دەبڕڕێ بۆ فرۆشتنێ دەکرێتە 3 پارچه٬ سەردار٬ ناڤدار٬ بندار
سەردار لەشکر
سەرمایەدار
خاوەندماڵ وسامان،دەستمایەدار،-ی: دەستمایە داری،خاوەندێتی ماڵ وسامان
سەرڕشتەدار
لێهاتوو. توانا- داری: توانایی. لێهاتوویی
سەرەدار
(ئەردە): سەردار٬ بەشی سەرەوەی داری
سەقەدار
نەخۆشێکی وڵاخانە.
سەلکدار
سەوزایێکە سەلکی سەوزایی.
سەوادار(هەورا. ئەردە)
سەوادداری،خووێندەواری.
سەودادار
عەوداڵ، گراو،دێوانە، سە]وداسەر، دڵدار، کەسێکە گرفتاری نەخۆشی و سەودابێ، سەودایی-ی: عەوداڵی، دێوانەیی، گراوی.
شاخدار
بەشاخ٬ قۆچدار٬ خاوەند شاخ٬ گەودا٬ تەرەس٬ جوورە بەرێکی دار مازووە لە پانکە دەکا بەڵام ئەم درێژکۆڵەیەکی قژقژە. گیاندارێکە شاخی ببێ._ی: گەوادی٬ تەرەسی.
شاخەی باردار
لکی بەردار٬ شاخەیی پەیوەند.
شاردار
سەرۆکی سەرایە.
شاقەلدار
کەسێکە بەرگی وای لەبەردابێ شاقەل و داوینێ هەبێ.
شاکردار
شاکار، کرداری میرانه.
شۆدار
چتێکه، کە شۆی پێوەبێ. ـ ی: شۆبوون.