تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنکدار
بازرگانێکە، کە چت بە کۆمەڵ بفرۆشی. قاپ و پاچاخێکە بنکی لە ژێری گیرابێ
بنەدار
بنەکدار
بازرگان، بندار._ی: بازرگانی، بنداری
بهندار(باک)
بڕەدار(شار)
لکەدار، بنەداری بڕاو، قەدی داران
بڵێسەدار
گڕدار
بۆدار
بۆندار، بوودار، بۆ تووتن و هەموو چتێکی بۆدار دەست دەدات._ی: بۆنداری
بۆندار
گوڵی بۆندارەو هەر چتێکی بۆنی لێ بێ
بێدار
بێ درەخت و بێ داروبار. ووشیار، ووریا، بەئاگا._بوونەوە: ووشیاربوونەوە._کردنەوە: ووشیارکردنەوە، نێوی پیاوانە
بێندار
بۆندار._ی: بۆنداری
بەختدار
بەختیار، خۆشبەخت._ی: بەختیاری
بەدکردار
بەدکار._ ی: بەدکاری
بەرخووردار
پایەدار، تەمەندرێژ، سەربڵند._بوون: پایەداربوون، بەری ژیان خوواردن._ی: پایەداری، تەمەندرێژی
بەرخووەدار(باک)
بەرخەبەبەدار
(بابا) بەرکوور
بەردار
پڕبەر، خاوەندبەر، پڕسوود._بوون: بەرهەمداربوون._کردن: (باک) بەلیاندن. هەڵگرتن، خودابەردارنیە: خودا هەڵی ناگرێ. باردار، زگپڕ، تۆلدار._ی: پڕبەری، خاوەندبەری
بەردی تروسکەدار
بەردێکە بتروسکێتەوە
بەردی نرخدار
کەڤڕی بوها
بەردەخاڵدار
بەردێکی خاڵدارە
بەردەداخدار
بەردێکی دیغدێغە