تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆنداخ
(کە.):قۆتاخ٬ بەشی خووارەوەی تفەنگێیە٬ داره٬ قۆنداغەی تفەنگ
قۆڵداخ
قەنداخ
شەکرو ئاوی لەکوڵ
پۆشتەو پەرداخ
کەسێکە زۆر پۆشتەو ڕێک و پێک بێ
پەرداخ
ئامادە، گورج، توندو تۆڵ، گورج و گۆڵ، کۆک و پۆشتە، ڕێک و پێک. (خۆ) قیسپ و شەقرەو چرووی خانووان. (شارجا) پەردوو. (موک) قاقەزی_: قاقەزی سمپارەیە، قاقەزێکە ڕووێکی زبرە ئاسن و داری پێ دەڕنرێ. بەرداخ، کاسەی ئاوی، تروسکە، شۆق، مشت و ماڵ
چارداخ(موک)
خانووچکەی نێو باخانە، کەیلە، هۆلک، (باک) داڵان، هەیوان
چەرداخ
دەواری هاوینانە. کەپری نێو بێستان و باخ و باخچانە
کڵاوەی بەیداخ
(ئەردە.): ئاسنێکی لووت تیژە بەسەری ئاڵای دادەکەن