تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابینکەر
هێمنکەر،فستۆق، -ی: هێمن کردن ، ئارام کردنەوە
دابێنان
(باد.) :دابەستن، دابەستی. سەری قەرتاڵە و سەوەتەی پڕ لە میوە بە گیاولکداران بەستن
دابێژ
ئەو کەسەیە ئارد و دەغڵ و چتی تر دابێژێ
دابێژان
وێژان، شەردان، بێژانەوەی دانەوێڵە و ئارد و ئیتر بە هێڵەک و بێژنگ و سەرەند و ئیتر.کونکون بوونی چت بە هۆی گوللە بارانە یا مۆرانەوە
دابێژاندن
دابێژن
دابێژتن
بێژن، بێژن ، شەردان، (دەر.) وێژاندن، پێژتن، بێژتنی ئارد و دەغڵ و دان
دابێژدابێژ
چتێکە کونکون بووبێ
دابەر
(باک.): بەسوود، بەکەلک، سوودمەند
دابەرزین
(زا.):سینگ ڕەپێشخستن بۆ شەڕ
دابەزان
دابەزین
لەسوواری هاتنە خووار، لە شووێنێکی قۆناخ گرتن، هاتنە خووار،داوەزین، خووارەوهاتن، داخوزین، داخزین
دابەزیو
کەسێکە خۆی لە سوواری پەیا بووبێ و یا قۆناخی لە شووێنێکی گرتبێ
دابەزێن
دابەزێنراو
کەسێکە لە سوواری هێنرابێتە خووارەوە
دابەزێنەر
ئەو کەسەیە کەسێک یا چتێکی لە پشتی ووڵاخی بێنێتە خووار
دابەستن
ڕەشە ووڵاخ و ئاژاڵ ، بە تایبەتی بەخێو کردنیانە بۆ قاوورمە، ڕاداشتن،نووێژ-: واتە دەست بە نووێژ کردن، -ی تۆپ: واتە ئامادە کردنی تۆپە بۆ ئاویژتنێ، بهستنی چتێک بە چتێکی ترەوە: پاشکۆیەکەی دابەست، بەستنەوە،-یبار:بەستن
دابەستوو
ڕەشە ووڵاخ یا ئاژاڵێکە بە تایبەتی بۆ قاوورمە بە خێو بکرێ،(ڕۆژ):دانی، دابەستە، کوشتی،(هەو.): دابەستی