تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەریت
(باک.) :پیاوی زەلام و بەهێزە ،کەڵەپیاو،(باک.)ئەوەیە کە لە خەرت دەدرێ
خەریتە
جوورە کوولەکەیێکی ئاوی و مل باریک و درێژ و بن ئەستورە،راوچی باڕووتی تێدەکەن بۆ تفەنگی رەشۆکی ساچمە زەنی جاران کە لەلوولەوە دادەگیراوە و بارووتی تێدەکرا.فیشەکدان.
خەریک
گژ و وێژ،لەکارەوەچوو،لەزگ،پێگرتی،خووەدی،خووەیی، لەگژ، کەسێکە لە کار وفەرمانێکەوە ئاڵا بێ، مژوۆڵ، سەرگەرم، خەجیل
خەریک بوون
لەزگبوون،تێوەرووکان،تێبەربوو،لێبڕاوبوون،لێبڕان، لەکارێکەوە ئاڵان،لە کارێکەوە چوون.
خەریک کردن
خووە دی کردن، تێبەردان،یەکێک بە کارێکەوە کردن، یا لە کارێکەوە ئاڵاندن.
خەریکە
(باک.): ئاخن،(ئەردە.)خەریکە، سەرگەرمە، خەجیلە.
خەرێنە
خرێنە،گڵۆڵە بەنی موو
خەرە
(ڕەوا.)غەرە،دیواری ووشکە کەڵەک،دیوارێکە بە ووشکە بەردان هەڵچنرابێ.(هەوراا.)خهڕۆ،شادمان.
خەرەبەنگ
(ئەردە.):خەرپەنگ.
خەرەزەن
قامچیێکی ئەستوورە کەڵ وگامێشی پێ داژۆن.
خەرەند
خەران،زەوی وکەنداڵ وبەردی زل وبلندە لە کەنار ئاواندا.
خەرەنگەر
جۆرە مێشێکی زلی سەوزە،مۆز،مێشە کەرانە.
خەرەنگەزە
مۆز،مێشەکەرانە.
خەز
جانەوەرێکی ناسراوە کەوڵی دەکرێتە بەری قاپووت و ئیتر،کەوڵی خەز،(باک.)ئەیار،ئێلێکی تورکی خوێنرێژە لە مێژوودا بە خوێنخۆری بە ناو بانگن، کوردان لە دەست وان زۆر زیان وپەرێشانی سەر وماڵیان دیتووە
خەزام
(زا.) :گەڵای زەردی پاییزان
خەزان
(دەر.)مەنجەڵی گەورە.(باک.)کاروباری خۆگنخاندن.(سەق.)گوڵیڕێواسی.(ئەردە.)گەڵاڕێزان، پاییز.
خەزانگردن
گەڵاڕزانن، مووڕزاندن.
خەزانی
(باک.)هەژاری.
خەزانە
(ئەردە.)گەنج، گەنجینە.
خەزانەدار
گەنجینەدار.