تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەڕۆ
ڕام،ئارام،دەسخەرۆ: دەستەرۆ،کەوی. خەنی شاد شادەمان،-بوون،-کردن.کەسێکە لەخۆی بایی و بێ ئەندازە کەیفخۆش بوو بێ.تەفرە. –بوون:تەفرە خوواردن
خەڕێ
(لو.): قوڕ
خەڕەفان
خەرفانی مرۆڤ لەبەر پیری،هۆش وژیری تێکچوون.
خەڕەفیاگ
(ئەردە.):خەرفاو،گەوج.
خەڕەمە
(ئەردە.):نێرەکەر.
خەڕەن
(ئەردە.)کەڵەک،بەردچن،سەنگ چین.
خەڕەک
(هەو.)چڕگ،(ڕۆژ.)دووک،چرغ،چتێکی دارینەیە پەڕەیەکیگەورەی هەیە دووخێکی پێوەیە بەدەسکەڵووجە با دەدرێ ولۆکە وخوری پێدەڕێسرێ.لە-دراو:چرکین.لە-دان:چرکاندن،پەروانەییکی پێوەیە بەدەست بادەدرێ بۆڕستنی خوری ولۆکە،(هەورا.)دووخ.خڕکێش،دووچتی داریینە وەکوو سەوەتەیەبەرد وخشتی لەسەرپشتی ووڵاخان پێدەکێشن،بەردکیشی دارین. سێ پایە.
خەڕەکەوان
چەرکەوان،چرکڤان.
خەڵات
کفن.شاری خەڵاتی،شارێکی کوردانەلەژێردەستی تورکاندانزیکی گۆلی وانێیە،بەعارەبی(اخلاط)ی پێدەڵێن. بەخشش،دیاری
خەڵاتی
چتێکەکەبەخەڵات بدرێ،(ئەردە.)دیاری ناوتێڵانە. جیاز
خەڵاڵ
(کە.):خورمای نەگەیشتوو
خەڵت
هەڵە،ناماقووڵی
خەڵتان
شووێنێکە لە ئەدام یا چتێکە،کە زۆر خوێناوی بێ ساسەری بێ یا کراسەکەی بێ ، خەڵپان، -ی خوێنە: لە خووێن هەڵکێشراوە
خەڵتانە
(هەو .):گیایە ددانی پێ دەئاژننەوە بەووشکی ئەم گیایە لە لای سەرەوە دەسکە پووشێکی دێنێ هەر یە کەی بەقەدەر قامکێکی درێژە و باریکە ددانی پێ دەئاژننەوە بەژنێک بڵند دەبێ،(کۆ.با.)خەلیلە
خەڵتە
(کە.):قەلادەی تاجیانە
خەڵف
نەمامێکی تازە روواوی یەکساڵانەی دارێیە (باک.)سادیل،پەژیک،(هەورا.)شات
خەڵوا
خەڵووز
خەڵووزان
ڕەژوودان ، خەڵووزدان
خەڵووزدان
خەڵووزان ، ڕەژوودان