تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەپلە
کوللێرەی نانی،شهوانان،گردە،زۆرتری لە گەنم نییە.کوللێرەیەکە لە جۆی دروستدەکرێ.کوللێرەی ئەستووری هەورامانە.قۆلەبنە،خەپەتوڵە،خەپەرە،خەپانە،بەمرۆی قەلەو وئەستوور وقولەبنەش دهڵێن.(ڕۆژ.)ئەو تەختە گۆشتەیە بە دەوری ئەندامی شەرمی ئافرەتانەوەیە.
خەپوولێ
(ئەردە.):پووڵپەرست.
خەپووڵی
خەپکە
(باک.):خەپلە،پەپکە کوللێرە،کیتکە نانێکە ئەستوورو پانکراوە،فاقەی باڵندان.(باک.9گازوولکە،تۆڕی ڕاوی.چتێکی درێژە کە هەردووک سەری هاتبێتەوە یەک ئاڵقەی دابێ.
خەپۆ
فێڵەزان،فریوباز،تەفرەدەر.
خەپە
سینگێکی سێ قامک پان و بستێک درێژە،مژانە وهەوجاڕی لێک گرێ دەدەن،(خۆ،هەورا.)هەپە،گەلە.(باک.)زەوی قەلەشتوو.(موک)شەنەی ددان پان وگەورەی درێژە بۆکاکێشانێ بەکاردەبرێ وجۆخینیشی پێ هەڵدەدەنەوە.
خەپەتۆڵە
(موک.):قوڵهبنە،خەپە،خەپانە،خەپهرە،خڕکەڵە،منداڵێکە،کە پێی هەڵگرتبێ وخڕو پڕبێ،خەپەتۆرە.(ڕۆژ)ئەو تووتکە سەگانەیە،کە تازە چاوی ترووکا بێ و قەڵەو وخڕو پڕ بێ.
خەپەخەپ
دەنگی گاگۆڵکیی منداڵانە،دەنگی غاردانی منداڵانە،خلەخل،خرتەخرت.
خەپەرە
خەپهتۆرە،بۆمنداڵ وفەرخهی ساوا بەکاردەبرێ،کە کەمێک گهورە بووێ،ساوایقەلەو.-بوون:قەڵهو بوونی ساوا.
خەپەرە کردن
نوستنی هێندی گیانداروەک تووتکەسەگ وپشیلە بە گرمۆڵەیی،چینهکردنی باڵندان،بەتاڵووکە خوواردن،خەپارتن،بخەپرینە.
خەچخە جیلک
(ئاک.):داعبایەکە وەکوو مارمیلکەی وایە لە ئاودا دەژێ،نوختەنوختەی زەرد وڕەش وسپی پێوهیە.
خەچدەک
سێ پایە،سێ پی،سێ پێی سەر ئاوری.
خەڕابە
وێرانە،کەلاوە.
خەڕاتی
پیشەی خەرت گیری،خەرت لێدان،تاشینی کەوچک وکاسە.
خەڕامین
شینی،مونی،قونەقون.
خەڕرە
(ئەردە.):بێ هۆش،کاس(هەورا.)،خودسەر،بێهۆش،(ئەردە.)مەردومی کەللەڕەق و بێ گووێ.(باک.)چاوەنوواڕ،چاوەنوواڕی.
خەڕفاو
کەسێکە لەبەر نەخۆشی یا لەبەرپیری خەرفابێ،خەرەفیاگ.
خەڕفیان
(ئەردە.):خەرەفان،خەرفین،گەوج بوون.
خەڕفین
خەرفان،خەڕفان.
خەڕڕات
خەرتگێڕ،دارتاشێکە کە دار خەرت بکاو کاسە وکەوچک وکەمۆڵەی لێ دروست بکات وتەشی ودەفریدارین.