تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەمڵیو
جووان، ڕازاوە، (هەورا.) ئارا، ڕازیاوە، چتێکە کە بە خۆیدا هاتبێ
خەمڵە
(هەورا.) : خەم
خەمۆ
(باک.) : مرازی زوویری و پرسیارێیە
خەمۆشی
خەمیازە
(کە.جەبا.) :تێمیسکێکە لەدووای تاولەرز، کە لە دەورەی ڵێوان دێت، کاک عەلی کوری مەلا فەتاح گوتوویە: خەمیازەی دەوری خێوەتخانەی غەم هۆردانە ئەتراف سەرچەشیی زەمرەم
خەمیر
(ڕۆژ.شەبە.فە.) : هەویر
خەمیر ترش
(ڕۆژ.شەبە.فە.) :هە ویر ترش
خەمیس
گووێز و مێوژی کوتراوە
خەمیلاندن
خەمین
خەمێ
(کە.) :چکێ، کەمێ
خەمەخۆرە
باڵندەیێکی گەورەی لاق درێژ و ملدرێژە هەمیشە بە ماتی لە قەراخ ئاوان هەڵدەنیشێ
خەمەگڕوو
شینشینک ،دەعبایەکی بەڵەکەوە شینشینکی
بەخەمکردن
گەورە کردن و پەروەردەکردنی چتێک
بەرخەمێ
تەرکەخەمی
خستنە پشتگووێ، دانە پشتگووێ، (باک) کاسوولی کردن
قرخەمەڕەسی
ڕاکێشانی یەکێک بە زۆر و لە دوو نەچوونی
مخەمخ
دەنگی کەپۆی پیرانە لە کاتی خواردندا
مرخەمرخ
پێخەمبەر
کەسێکە لە لایەن خوداوە ڕاسپێردرابێ، کە ئامۆژگاری خەڵکی بکات بۆ ئەوەی قسەی باش و کاری باش و بیری باش بکەنە ڕێبازی ژیانیان._ایەتی: پێخامبەرایەتی
پەیخەمبەر
پێغەمبەر._ی: پێغەمبەری
چەرخەمە
سەوەتێکی گەورەیە لە قامیشی دروست دەکرێ
کەمتەرخەمی
بێ سەروبەری٬ گووێ نەدانە چت