تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەز
جانەوەرێکی ناسراوە کەوڵی دەکرێتە بەری قاپووت و ئیتر،کەوڵی خەز،(باک.)ئەیار،ئێلێکی تورکی خوێنرێژە لە مێژوودا بە خوێنخۆری بە ناو بانگن، کوردان لە دەست وان زۆر زیان وپەرێشانی سەر وماڵیان دیتووە
خەزام
(زا.) :گەڵای زەردی پاییزان
خەزان
(دەر.)مەنجەڵی گەورە.(باک.)کاروباری خۆگنخاندن.(سەق.)گوڵیڕێواسی.(ئەردە.)گەڵاڕێزان، پاییز.
خەزانگردن
گەڵاڕزانن، مووڕزاندن.
خەزانی
(باک.)هەژاری.
خەزانە
(ئەردە.)گەنج، گەنجینە.
خەزانەدار
گەنجینەدار.
خەزاوو
(بار.): خەزایی،باڵندە.
خەزاڵ
نێوی ئافرەتانە
خەزایی
(موک.)باڵندەیێکە.(باد.)خەزاڕو، (شا.)عەیلەمەل.
خەزرین
غەزرین،ڕق هەستان
خەزریو
غەزریو،خەس
خەزن
(ئەردە.):ژنخوشک
خەزنە
(هەورا.):مرازێکە لە کەرەستەی جووتی
خەزوبەر
چێشتی خۆش و چەوو ر وقەلەو،چزوفز.(هەو.) مرازێکە لە کەرەستەی جووتی
خەزوور
(باک.) خووە زوور،باوکی ژن و مێردییە،واتە خەزووری ژنێ باوکی مێردییەتی، خەزووری مێردی باوکی ژنیەتی
خەزووران
بەرەی خەزوور
خەزوورە
خەزیاندن
(باک.):چاو پێ هەڵنە هان
خەزیمووک
(زا):چێشتی ترخێنە
خەزێم
هی گوندان پانە بەڵان هی شاران پرپرەی پێوەیە و ئەڵماس ولوولووشی تێدەخرێ، (کە) ئەرانە، خەزمە، (باک) خەزێم،(دەر) چوولیت،(هەورا) لووتەوانە، قۆڵفەیێکی زێڕین یا زیوینە ژنان لە لووتیانی دەکەن بۆ جووانی