تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەریک
گژ و وێژ،لەکارەوەچوو،لەزگ،پێگرتی،خووەدی،خووەیی، لەگژ، کەسێکە لە کار وفەرمانێکەوە ئاڵا بێ، مژوۆڵ، سەرگەرم، خەجیل
خەریک بوون
لەزگبوون،تێوەرووکان،تێبەربوو،لێبڕاوبوون،لێبڕان، لەکارێکەوە ئاڵان،لە کارێکەوە چوون.
خەریک کردن
خووە دی کردن، تێبەردان،یەکێک بە کارێکەوە کردن، یا لە کارێکەوە ئاڵاندن.
خەریکە
(باک.): ئاخن،(ئەردە.)خەریکە، سەرگەرمە، خەجیلە.
خەرێنە
خرێنە،گڵۆڵە بەنی موو
خەرە
(ڕەوا.)غەرە،دیواری ووشکە کەڵەک،دیوارێکە بە ووشکە بەردان هەڵچنرابێ.(هەوراا.)خهڕۆ،شادمان.
خەرەبەنگ
(ئەردە.):خەرپەنگ.
خەرەزەن
قامچیێکی ئەستوورە کەڵ وگامێشی پێ داژۆن.
خەرەند
خەران،زەوی وکەنداڵ وبەردی زل وبلندە لە کەنار ئاواندا.
خەرەنگەر
جۆرە مێشێکی زلی سەوزە،مۆز،مێشە کەرانە.
خەرەنگەزە
مۆز،مێشەکەرانە.
سەوڵی خەرامان
سەروی خهرامان.
بنخەرمان
دانەوێڵەیەکە، کە لە ژێر خەرماندا دەمێنێتەوه و خڕ دەکرێتەوە، پاش هەڵگرتنی کۆمەڵەکان و دابەشکردنیان هەر چتێکی ماوه_ی پێدەڵێن
تانجەخەرووس
جوورە گوڵێکە، گوڵەمەخمەری
جەخەری(باک)
جوورە پۆڵایەکە، کە شیری لێ دروستدەکرێ
خەلەوخەرمان
دەغڵ و خەرمان،خانم و خاتوون
دەسخەرۆ
تەفرە،لەخشتە،
سەخەری
(ئەردە): پێستی کەفەڵی گا و گامیَ و ووڵاخی بەرزەیە بنی پێڵاوی لێ دروست دەکرێ.
سەرخەرمان
ئەو دەخڵە خاوێنەیە٬ کەلەسەرەوەی خەرمانێیە٬ دژی بن خەرمانێیە
سەرەخەری
قەرەخەرمان
گوڵەپرووزه٬ گەنمێکە گوڵەکەی هەر بە سەوزی هەڵپڕوزێنرابێ٬ گەنمێکە شیرەی بەتەواوی ڕەقەرە نەبووبێ دەدروێتەوە بە لاسکەوە ئاگری پێوەدەنرێ نیوەبرژ دەبێ دوایە وەکو بڕوّێش پاک دەکرێ و دەهاڕڕێت بۆ چێشت
پۆخەرە
پۆخەکە، کەرگووێلک. گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای کەنگری وایە، بەڵان هێندەی وی دڕواوی نییە، نێرتکەکەی میترێک بڵند دەبێ گوڵەکانیشی وەکوو هی شەکرۆکەیە