تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خێ
(هەو.):خووێ. دەنگی تیپێکی کوردییە
خێرکار
خێرکەر.-ی: خێرەومەندی
خێرەومەن
خووارو خێچ
لارو لۆچ،تیلاوتیل،قیل وقاچ،قیناس
خێبەت
(باک.): چادر، خێوەتی سپی
خێدانکە
کیسەو توورەکەی خووێیە ، خووێدانکە
خێر
پیاوەتی، جووامێری، دفنان لەگەڵ یەکێکی یا گیاندارێکی تر بە کردار یا بە گوفتار، خەیر، بە-ئاخۆ:دەڤلەتا سەرێ خۆ. خۆش، بە-هاتن:خۆشهاتن، بە-کردن:خۆشهاتن کردن،بە –هاتی: خۆشهاتی
خێر لێ بینین
بەهرەو کەلک دەستکەوتن لە چتێک یا لە گیان لەبەرێکەوە
خێر کردن
خێرا
بەپەلە، بەلەز، بەتەڕدەستی،زوو،گورج، چوست، تەڕدەست، بەتاڵووکە، چەسپان، زیرەک، بەدەست و برد، چالاکانە. (ئەردە.): خێرەومەند
خێرائاوێژ
چەکێکە زوو باوێژرێت
خێراتن
بەخێرهاتن کردنی کەسێک، خۆشهاتن
خێراخۆ
بەخێری خۆت، لەڕووی پیاوەتی و مرۆڤایەتیەوە
خێراندار
خێرایی
چابوکی و گورج و گۆڵی
خێرخوواز
کەسێکە هەمیشە حەز لە چاکە و خێرێ بکات.-ی: خێرخووایی، چاکە کاری
خێردار
بەخێر.-ی: بە خێر هاتن کردن
خێردانەوە