تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مووچەخۆر
چیڕەخۆر٬ مزدەوەر. –ی : جیڕەخۆری. مووچەمووچ( بەشبەشی)
مییراخۆر
سەرۆکی مەیتەرو سەییزانە
مەیخۆر
شەرابخۆر٬ -یی: شەرابخۆریی
مەیخۆش
مێخۆش٬ مزر
ناخۆش
گووج٬ ناوەش. –ی: ئاوەکوول٬ ئاوەسی
نەخۆش
ناساز٬ نەساخ٬ نەوەش. –بوون: -کەوتن. سەری –دان: بۆ لای نەخۆش چوون. –کەوتن: نەخۆش بوون. دییدەنی نەخۆشان: سەر لە نەخۆش دان٬ چوونە لای نەخۆش
نەخۆشخانە
تیمارخانه٬ خەستەخانە
نەخۆشگەری
بیمارستان٬ تیمارستان
نەخۆشی
ژەهری٬ ژەهرەک. لە- راست بوونەوە: چاک بوونەوە لە نەخۆشی. لە-چاک بوونەوە. –ی نیشتەنی: ئەو نەخۆشیانەی لە ناوچەیەکدا یان شوێنێکدا بڵاون
نەخۆشیین
نەخۆستی
نەخۆشییەکانی شیینایی
ئەو نەخۆشیانەی تووشی بەرووبوومی کشتوکاڵ دەبن
نەخۆشەر
(سەوە.ە.):لەپە
نەخۆشەوان
دەرماندار٬ تیمارەوان٬ تیمارگەر
نەخۆشەڤان
هەنگەخۆرە (هەورا.)
هەنگەچینە٬ مڕوو٬ مەریکانە٬ باڵندەیەکی چکۆڵەیە هەنگان دەخوا. جوورە کرمێکە لەنێو خلیفیدا پەیدا دەبێ و فەرخەهەنگان دەخوا.
هەوانتەخۆر
مفت خۆر ٬ئاسان خۆر ٬چاوتێ بڕیو.
وشترخۆرکە
گیایەکە وشتر دەیخوا و ڕەگەکەی زۆر شیرینه٬ کە وشک بوو دەبێتە دڕک
ووشترخۆرە
جانەوەرێکی دڕندەیە لە تیرەی پشیلە کێوییە و دەڵێن خۆ دەخاتە سەر پشتی ووشتر دوگەی دەخوا
وەخۆگر
لەخۆگر٬ دەستەبەر