تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرماوەخۆر
بەرماوەخۆری
پاشماوەخۆری
بەرەوخۆر
بەرەوڕۆژ، ڕووبەخۆر
بەفرەخۆرکە
باڵندەیێکە بەقەد بولبولێکییە دەنگی وەکوو بەفرەشینەیە، بەڵان لەوی گەورەترە. هەورێکی چڵکنەو تۆزی لێ دەبارێ دەبێ بە هۆی توانەوەی بەفر
بەفرەخۆرە
بەفرێکی تەنک و سووکە لە بەهاراندا، کە بەسەر بەفریدا ببارێ دەیتوێنیتەوە. نێوی باڵندەیێکیشە
بەچەخۆرە
دەردێکە تووشی گیانداران دەبێ، ئیتر هیچ کاتێکی تێر ناخووات
بەڕووخۆرە
باڵندەیێکی بەڵەکە کەمێک لە ڕەشۆڵەی گەورەترە بەڕوو و بادامی دەخوواو لەناو خۆڵێ و دوو فلیقانەی داراندا بۆ کاتی برسێتی دەشیان شارێتەوە
تاسەخۆر
ئارەزووخۆر
تامخۆش
بەتام، چەلەنگ تام._ی: بە تامی
تریاکخۆر
تریاک کێش، کەسێکە هۆگری کێشان، خوواردنی تریاک بووبێ._ی: تریاک کێشی
تلیاکخۆر
تریاکخۆر._ی: تریاکخۆری
تۆخۆرکە(ڕەوا)
جوورە باڵندەیێکە
تۆزوخۆڵ
تێرەخۆر
تەمێخۆر
کەسێکە تەمبێ بووبێ
جغارەخۆری
جغەرەخۆر
جغەرەخۆری