تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخۆران(کۆ)
هەڕەج و مەڕەج، پشێوی، زۆرتر بەو چەشنە بەکاردەبرێ. ئاخۆران و ماخۆران
ئاخۆرە
(بار.، سوور)تەپۆ، مێشوولەی ووردو ڕەشەو پێوەدەدا
ئاخۆوێرک(ڕەوا)
پیشکە، ئاخرکە
ئاوخۆر
ئافخووەر
ئاوخۆری
دەفرێکە کە ئاوی پێ بخورێتەوە، شەربەو گۆزەڵەی ئاو، کاسە، جاموولە
ئاوخۆرە
بادی ئاو تێداخوواردنەوە، ئاوەخۆرە، ترگال، پیان. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخی. نێوەڕاستی قووڵە، ئی واش هەیە کونە
ئاوخۆرەوە
پەرداخ،(موک) ناوەرووکە نەرمەکەی دارانە. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخەوە نێوەڕاستی قووڵەو ئی واش هەیە کونە
ئاوخۆش
ئاوەخۆرە
سوورێنچک، ڕاوی سەرکانی، ئەو ئاوەیە کە لە لمبۆزی ووڵاخ دەتکێتە ناو ئاوەوە لەکاتی ئاوخووارنەوەدا. کەلۆرێکە لە نێوەڕاستی داراندا ئاوی پێدا دەخوواتەوە. تاس، کاسە، بادە، بادی، قاپ، بەرداخ، پیاڵە یا قاپی ئاوخوواردنەوەی،(بار) ترکال،(باک) پینف، خووارووفک
ئەرخۆت
لۆرە لەپ، لۆلەپی مەشکەی
باخۆر
باخۆشتر
باخۆشە
دارێکە دۆکوڵیوو هەریسەی پێ تێک وەردەدرێ
باوخۆشتر
باوەخۆن(موک)
بووک لە ماڵی مێردییەوە بۆ یەکەمین جار، کە بێتەوە ماڵی بابی و بانگهێشتن بکرێ_ی پێدەڵێن، (هەورا) بابەخوون، (دەردزە) باوەخوند، (بابا) باوەخووانی، (ڕەوا.، زرا) پێ بووایی، (ڕەوا) پێ بووکێ
بڕکەبۆنخۆشکە
بۆنخۆشکە(گیا)
بۆخۆشکە(هەورا)
کەنێرە، گیایەکی بەهارییە لەگەڵاو شێوەدا وەکوو سێپەڕە وایە، بەڵام کەنێرە بۆنی خۆشترە، دەڵێن بۆن لە کەنێرە کردن نەخۆشی گرانەتا دێنێ