تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆشەویست
خۆشتەڤی،دەلال، هەڤینی، نار، لەبەردڵان، ژیرلۆ،ژیکەلە، بەدل، دڵگر، گێژگوول، گران، ئۆفلاز، جگەرگۆشە، گووڵکە، کەسێکە زۆر خۆش بویسترێ، خووشەویس.-ی(باک.)ئەویینە، هێڤینی،هەوینی، دڵگری، خۆشەویستی
خۆشەچین
گوڵەوەچن،برێتییە لە یەکێک، کەلە یە کێکی ترەوە بەهرەمەند تر ببێ
خۆشەکراو
خاراو،پوختەکراو،پێستی دەبا غکراو
خۆفرۆش
کەسێکە ماڵ و سامانی گێتی ، لە ناوی باش و نامووس و ئابرووی خۆشتر بووێ.- ی : ماڵ و سامان و بێگانە لە ناو و نامووس و ئابرووی خۆی خۆشتر بووێ
خۆل
(باک.) : گڵ، خۆڵ
خۆلنجان
دەرمانێکە لە لای عەتاران دەستدەکەوێ، سۆرنجان، خوڵنجان
خۆلوپانن
خۆلوەسەر
خۆڵ بەسەر
خۆلی
(بار.باد.): خۆڵەمێش
خۆلێکدان
(هەورا.) : زۆرەوانی، تێکوەرانی، زۆرانی. –کردن: زۆرەوانی کردن(خۆ.) –ی زۆرەوانی
خۆلە پۆتانێ
خۆڵە پۆتێ
خۆلەبەرنان
تێوەچوون، دەست پێکردن، خۆتێوەدان
خۆم
من خۆم ، ئەمن بۆخۆم، خوم، (هەورا.)وێم
خۆمان
ئێمە خۆمان، ئێمە بۆ خۆمان، خۆن، (هەورا.): وێمان، مەبەس لە بێژەرێکە چەند کەسێکی لە گەڵ بێ ، کە خۆی بیڵێ لە زمان دانیشەوە
خۆمانە
چت یا کەسێکی خۆیی محرم، محرەمانە، خزمانە
خۆمانە خۆمانە
مەبەس لە مآڵ جودا کردنە وەی یەکێکە لەگەڵ یەکێکی تردا
خۆماڵ
خاوەندماڵ، -ی: (باک.) خۆشەری، چتی تایبەتی کە بۆ خۆتهەڵگرتبێ