تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕووخۆرە
باڵندەیێکی بەڵەکە کەمێک لە ڕەشۆڵەی گەورەترە بەڕوو و بادامی دەخوواو لەناو خۆڵێ و دوو فلیقانەی داراندا بۆ کاتی برسێتی دەشیان شارێتەوە
جۆخۆرە
حوشترخۆرە :
حوشتر خووارە، جوورە گیایەکی دڕکاوییە ووشتر دەیخووا لەنێو چووارچێوەی داریشی دەگرن بەپێش پەنجەرانیەوەی هەڵدەواسن هاوینان ئاوی پێدادەکەن بۆ فێنکی.
خەمخۆرە
باڵندەیێکی قاچ ومل درێژە هەمیشە لە گووێ ئاودا بە ماتی دەنیشێ ، خەمەخۆرە
خەمەخۆرە
باڵندەیێکی گەورەی لاق درێژ و ملدرێژە هەمیشە بە ماتی لە قەراخ ئاوان هەڵدەنیشێ
داڵەکەرخۆرە
(بابا.):داڵاش٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆرە و لە هەموو باڵندەیێکی زلترە
داەخۆرە
بۆ مرۆ و ئاژاڵ و ووڵاخ و باڵندە و داعبایان٬ چەشەخۆرە٬ چێژ٬ چەشه٬ چێشتە تەڵە٬ چەشته٬ دانەیێکە بە فاقە و تەڵە و تەپکەوە دەکرێ بۆ گرتنی باڵندان. –بوون: چەشەخۆرەبوون٬ چێژبوون٬ ڕاهاتن. – کردن: چەشەخۆرەکردن
زیوانخۆرە
ئاڵیگوڵینگ،ئاڵینگوڵینگ
سەرەخۆرە
شووم٬ کەسێکە شووم و نەگریس بێ٬ منداڵێکە لە دووای بوونی کەسێکی نزیکی مردبێ. –یی: شوومی
غەمخۆرە
خەمەخۆرە٬ ماسیگرە٬ دەڵێن ئاوی ناخوواتەوە نەوەکو ئاو کەم بێتەوە بۆیە پیاوی چرووکیش وەوی دەچووێنن
قوڵتەخۆرە
قوڵتەخۆرە
قەلەبەرخۆرە
(کۆ.):قەلەبەرخۆڵە
لاشەخۆرە
مارخۆرە
(کە.):قۆرپێ٬ دوولقەدەر. ورل
هەنگەخۆرە (هەورا.)
هەنگەچینە٬ مڕوو٬ مەریکانە٬ باڵندەیەکی چکۆڵەیە هەنگان دەخوا. جوورە کرمێکە لەنێو خلیفیدا پەیدا دەبێ و فەرخەهەنگان دەخوا.
ووشترخۆرە
جانەوەرێکی دڕندەیە لە تیرەی پشیلە کێوییە و دەڵێن خۆ دەخاتە سەر پشتی ووشتر دوگەی دەخوا
پیشەخۆرە
پیرۆزە. باڵندەیێکی ئێسکخۆرە
پێشەخۆرە(ئەردە)