تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خیزخوڕ
(باد.): قەراخ ئاوو چۆمێکە کە ئاوی هاوینان کشاوە، بکرێ بە شیناوەردی
خێرخوواز
کەسێکە هەمیشە حەز لە چاکە و خێرێ بکات.-ی: خێرخووایی، چاکە کاری
خێڵەوخووار
کاتێکە لە پاییزێدا کە خێڵات لە كووێستانێوە بۆ گەرمێنێ دەگەڕێنەوە
خەفە تخوواردن
دڵشکان، خەمخوواردن، وەزگدان
خەمخوواری
(باک.): ماخولیایی ، مشوور ، بە تەنگەوەبوون
داخوران
داڕووخان و کەلەبەر تێکەوتنی شووێنێک لەسەرەوە بۆ خووارەوە: ئەم خانووە داخوراوە
داخوراو
داڕووخاو،کەلەبەر تێکەو توو
داخورت
(باک.):فاڵگرتنەوە، لەنهێنی دووان،دەربڕینی ڕازێکە لە پێش ڕوودانیدا
داخورپاندن
چڵەکاندن،داچڵەکاندن، خورپە لە دڵکەوتن، دڵخورپاندن، داتروسکاندن
داخورپاو
داچڵەکاو، خورپە لە دڵکەوتوو
داخورپیان
(ئەردە.):داخورپان، داچڵەکان
داخوزین
(ئەردە.): لەسوواری ووڵاخیەوە دابەزین ،هاتنەخووار
داخوستن
(ئەردە.):داخوزین
داخوشان
داخوشین
داخوو
داخووا،ئایا
داخووا
داخوو،(کە.،باد.) ئەیە، قاتی، هەیران، داخۆ، چما، چمان، ئایا،ئەرێ،(بابا.) ئاخو. دادخودایە، هاوار خودایە
داخوواست
ویست،خوواست