تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێرخووێ
چێشت و چتێکی ترە، کە خووێی تەواوێک تێکرابێ
تێڕاخوڕ
ئەو کەسەی لە کەسێ یان ئاژاڵی ڕادەخوڕێ، واتا بە توندی دەنگی دەدا
تێڕاخوڕین
تەرخوون
گیایەکە لە نێو ماست و دۆکوڵیو و تۆراخی دەکرێت گەڵای باریکە تامی خۆش و توندە بە گۆشتیشەوە دەخورێ
تەنخووا(جا)
ماف، لەجیات. بۆ وێنە: شووانێک کچی خاوەند ماڵی خراو کرد دەنگ نەکرا، ماینەهاڵ(شێ)ی کوژت دەنگ نەکرا بەڵان، کە سەگە بەڵەکەکەی کوژت خاوەند ماڵ بەگەفەوە پێی ووت: خاتەت خەراو کرد دەنگم نەکرد، ماینە هاڵەت کوژت دەنگم نەکرد وەخووا ئەشێ گەماڵە بازگ بسەنم لێت. مایە، سەرمایە. تەنپەروەر
تەواخووا(باک)
تەڕاخومە
(باک) بەترە. نەخۆشی تووشی دیوی ژوورەوەی پێڵووی چاوان دێت و پەرەئەستێنیشە
تەکانخوواردن
جووڵانی چت لە جێی خۆی بەهۆی تەووژمێکەوە، داخورپان، داخورپیان، داچڵەکان، داچڵەکیان
ج.شخوواردن
تووانەوەی بەسەر یەکتریدا چوونی هەندێک چت بەهۆی ئاگرەوە
جاخولکە
جاخی گچکە
جلخووار
جلشۆڕ._ی: جلشۆڕی
جووشخوواردن
جگەرخووێن
جەهخووەرک(زا)
لارەی ناو ئاو
جەگەرخوون
یا جیگەر خووێن ناوی هەستیارێکی کوردی بەرزی کوردستانی باکوورە ئێستا ئەگەر مابێ لە شامێ دادەنیشێ و زۆر دۆستی منە. واتای جیگەر خووێن بە بیرو ڕای وی ئاوایە: (لێرەدا مەبەس لە جیگەر دڵە) نەک جەرگە؛ دڵبەخووێن، دڵبریندار، لە دیوانی من ژمارەی (1) تەماشاکەن و لە دیوانی سەیدانی خانی ئەو ناوەم وەرگرتووە: مەمی جیگەرخوون واتە دڵبریندارو دڵپڕ لە خووێن
حوشترخووارە:
جوورە گیایەکی گەرمێنێیە دڕکاوییە ووشتر دەیخووا.
خانەخووێ
خانەخووە،میواندار،خووێنەخووێ،مازووڤانی خاووەند ماڵ،خانەخووێگ.
خانەخووە
(باک.)خانەخووێ.
خانەخووەیی
خانەخووێیی.