تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوڕای لەمی
(هەورا.): قۆڕەی زگ
خوڕخوڕ
ڕێژنە بۆ ئاوو فرمێسک و شلەمەنی، فرمێسکی – دەهاتە خووار:فرمێسکی وەک ڕێژنە بارانە هەڵدەوەراند
خوڕخوڕۆنەک
(باک.): پرژی گچکە
خوڕڕە
-ی ئاوێ:گڕڕە، گەڕەوگزگزە،دەنگی ئاو و چتی شلە کە هەڵبرژێ و بە تونی بڕوات
خوڕڕەخوڕڕ
نێوی دەنگی ئاوی تیژرۆیە، خوڕەی یەک لە دوای یەکتری.
خوڕگە
شووێنێکە ئاوی بە خوڕ و بە تیژی پێدا ڕەوان بێ و لێژ بێ . پرژ، سوولی، سوولاڤ، شووێنێکە لە خووار شاری سلێمانی کە ئاو رێژی شاری سلێمانییە
خوڕی
(باک.): پەتی، خووەڕوو، وێژە
خوڕیانەوە
(ئەردە.): خوڕانەوە،خوران، ڕزان، هەڵۆڵ بوون،قەڕووڵ بوون،پووک بوون
خوژیلک
شیر کوتک، ئاڵقە تیز، خووەشیل، (دەر.) شیر کتک،خوشیلک،گیایەکی شیرداری گەڵاسەوزە شیرەکەی بۆ ڕەوانی زۆر باشە بۆ سەفراش بێ وێنەیە، تنۆکێک لە شیرە کەی تێکەڵ ئیستکانێک ئاو دەکرێ و تێکەڵ دەکرێت نیو ئیستیکانێک بۆ پیاوی گەورە بەسە کەبیخوواتەوە بە سەر و ژێرەوە کار دەکەوێت کە زۆر پێی تێکچوو ماستاوێکی ترشی بدرێتی کە بێ هۆشیش بووبێ وەهۆشی دێنێتەوە.
خوژە
گیایەکی بەهاری کووێستانییە گەڵای باریک و سێ کووز و کولۆرە بنەکەی دەکوتن دەبێتە چرێش
خوک
بڕوانە:خووک
خوکی
بڕوانە:خووکی
خوڵ
(ئەردە.): خۆڵ
خوڵا نەخوواستە
خودانەکا،خودا نەخوواستە
خوڵا پەرستن
خوڵاداو
خوداداو، هاوار خودایە.-ی: داد وبێدادی بردنە لای خودا
خوڵامانە
(هەورا.):کاکۆڵ