تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوڵ
(ئەردە.): خۆڵ
خوڵا نەخوواستە
خودانەکا،خودا نەخوواستە
خوڵا پەرستن
خوڵاداو
خوداداو، هاوار خودایە.-ی: داد وبێدادی بردنە لای خودا
خوڵامانە
(هەورا.):کاکۆڵ
خوڵاوڕاستان
خوواو ڕاستان، خوشبەختانە
خوڵاگیر
کەسێکە بە پشم و ڕق و کینی خودا گرفتار بێ .-ی: گرفتار بوون بە پشم و ڕق و کینی خودا
خوڵتە
(ئەردە.):چاپلووسی، کلکەسووتەی تێکەڵی.
خوڵخوڵە
(ئەردە.): کەپوورە،خوڵوو، هەنگامە، قاڵ ، غوڵغوڵە، هەرا، زڵە، هوورا
خوڵنجان
خوڵنچان،دەرمانێکە،سۆرنجال
خوڵوو
(ئەردە.):خوڵخوڵە
خوڵووپانەوە
(ئەردە.):خوڵووپانن
خوڵووپیان
گوڵۆفران،گەوزان
خوڵک
(ئەردە.): خولق
خوڵک
دەستوور،ڕێدان
خوڵۆوپاندن
گوڵۆفتن،گوڵۆفتنەوەی گیانداری، کە گیاندارێکی تری لە ژێرخۆینابێ و بی گلۆفێتەوە،گەوزاندن.تاجییەکەکەروێشکەکەی خوڵوپانەوە
خوڵخوڵە
(ئەردە.): کەپوورە،خوڵوو، هەنگامە، قاڵ ، غوڵغوڵە، هەرا، زڵە، هوورا
سخوڵمە(کە.)
سیخورمە ٬ نقوورچک٬ لە تەنیشت یا لەبنهەنگڵدان بە مست.
سووخوڵمە(کە)
سیخوڕمە،لەقەبڕغدان،نقوورچک.
سەرخوڵی
سەرەسووڕە٬ نەخۆشیەکە سەری مەردوم گێژ دەکات