تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خلیسکاو
تەهساو
خلیسککار
(باد.): تەهیسەک، (هەورا.) خشیلک کار. –ی: خلیسک کردن
خلیسکگە
جێگای خلیسک لێ کردنێ، خشکۆک،شەمشەمۆتک
خلیسکێن
(هەو.) : خشخشۆک، گەمەیەکە لە سەر سەهۆڵ یا بەفر یا شووێنی تەڕ
خلیچک
خاو، سستە پەلە
خلێران
(ئەردە.) : تل خوواردن، گل خوواردن، تلیانەوە، گلیانەوە، تلەوبوون
خلێرە
وولێژە، زریزانە، چتێکی ڕەش و زەرد باو و خڕە لە ناو گەنمدا، وەکوو مرۆر پەیدا دەبێ ، گلێرە، (ئەردە.) چتی گردی گڵۆڵە، (ئەردە.) وولێرە، گیایەکە، داردەست، هەڕلە، زیندەوارێکی گچکەیە و لە مێش گەورەترە وەکوو مووروو خۆی خڕ دەکاتەوە، کە بڕوات، درێژکارە و وەکوو هەزار پێ پێی زۆرە
خلێرە خلێرە
خلێنە و بلێنە
تەگبیر و ڕایە، کە چەند کەسێک بە نهێنی بیکەن بۆ پێکهێنانی کارێک ، ساز و باز
خلە
خشە ، خەلە، خرتە. 0ئەردە.) کورتکراوەوەی (خلیل)ە
خلەخل
خشەخش ، خەلەخل، خرتەخرت. ووتەیەکە بەکاردێنرێ بۆ گێڕانەوەی ڕۆیشتنی منداڵی تازە پێ هەڵگرتوو، ئازاد کەوتۆتە سەر پێیان بە خلەخل دەڕوات
خلەنزەر
خلەوبوون
خلبوونەوە، تلەوبوون، گلەوبوون