تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خشتەک
پارچەێیکی گچکەیە دەکەوێتە بن هەنگڵی کەواو کراس و ئیترەوە. (ڕەوا.، کۆ.)گڕۆڵ، پارچەیێکی لە کراس یا لە کەوادا
چووار خشتەک
چووار پارچەی گچکەیە لە کەوا، کە هەردوویان بکەوێتە بندەستێک
پێنج خشتەکی
پەنجەک. چەشنە هەڵبەستێکە، کە سێ نیوە هۆنراوەی تری خرابێتە سەری و دوواییەکەیان لەسەر شێوەی پاشبەندی نیو هۆنراوەی یەکەم بێ
حەوتخشتەکی :
چەند هەڵبەستێکە هەر بەندێکی حەوت نیوەهەڵبەستە.
دووخشتەکی
تاکە هەڵبەستێکە
چووارخشتەکی
چووارلک، چارین، چووارنیوە هەڵبەستە، کە دوواییە کانی یەکەم و دوەم و چووارەمیان وەکوو یەکترین