تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خشتە
بن، ڕەچەڵەک.لە- بردن: تەفرەدان، فریودان، دەست بڕین ، قۆڵشکاندن، شۆپکردن، هەڵفریواندن.لە- چوون: تەفرەخوواردن، تەفرەدران ، نیوە هەڵبەست
خشتەنداز
کەسێکە خشتی ببڕێ واتا خشتساز بە قوڕ و قاڵب . قاڵبێکە خشتی تێدا دادەڕژێ
خشتەک
پارچەێیکی گچکەیە دەکەوێتە بن هەنگڵی کەواو کراس و ئیترەوە. (ڕەوا.، کۆ.)گڕۆڵ، پارچەیێکی لە کراس یا لە کەوادا
پێنج خشتەکی
پەنجەک. چەشنە هەڵبەستێکە، کە سێ نیوە هۆنراوەی تری خرابێتە سەری و دوواییەکەیان لەسەر شێوەی پاشبەندی نیو هۆنراوەی یەکەم بێ
چووار خشتەک
چووار پارچەی گچکەیە لە کەوا، کە هەردوویان بکەوێتە بندەستێک
حەوتخشتەکی :
چەند هەڵبەستێکە هەر بەندێکی حەوت نیوەهەڵبەستە.
دووخشتەکی
تاکە هەڵبەستێکە
چووارخشتەکی
چووارلک، چارین، چووارنیوە هەڵبەستە، کە دوواییە کانی یەکەم و دوەم و چووارەمیان وەکوو یەکترین
لەخشتە
فرییو٬ تەفرە٬ لەخشتەبردن: دەست بە زاخا کردن.لەخشتەبەر: فرییوبەر