تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خز
شووێنی لووسە، کە مرۆی لێ هەڵخلیسکێ. لێژ، سوڕ، سەربەرەو خووار.(باک.)دەنگی بڕینی چتییە
خزاق
(باک.): عەرەبانەی بێ پێچک
خزان
خزین، داخزان، خشان، ئێخزان، هەڵخلیسکان.(بۆتا.) هەژار.
خزاندن
هەڵخلیسکاندن، خشاندن،خلیسکاندن، تێخزاندن
خزانن
خزانی
(بۆتا.):هەژاری
خزانێتی
(بۆتا.):هەژارێتی
خزبردنەوە
لە بەر قاقای پێکە نینێ بەسەر گازی پشتێدا کەوتن
خزخزۆک
(باک.):تەرزەڵووکە
خزخزەکانی
(شکا.)خلیسک
خزلک
(زا.):زەنگەترێ، هێشووی گچکەی ترێیە
خزم
کەس،کەس وکار،(هەورا.) خووێش، خنام،(باک.)لێزم
خزم وکار
کەس وکار
خزمانی
(باک.):خزمایەتی
خزمانە
خووشانە،ئاکار و شێوە و کردارێکە، کەلە خزمان دەوەشێتەوە
خزمایەتی
(باک.)خزماتی، تێکەڵاوی، خنامی،(باک.)لێزمی،نزیکی و کەسایەتی یەکێک لەگەل کە سێکیدا
خزمدۆست
کەسێکە نرخی خزمایەتی ودۆستایەتی بزانێ.-ی: خۆشویستنی خزم
خزمە
لە کووێ وایە.(کە.)خەزێم
خزمەتچی
خزمەتکار
نۆکەر، ڕاژەکار.-ی: نۆکەری